Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ئینێستا خەون بە هاتنی دوو یاریزانەوە دەبینێت

ئینێستا خەون بە هاتنی دوو یاریزانەوە دەبینێت


ئاندرێس ئینێستای ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت لە مانگی 1 ی ساڵی داهاتوو هەردوو یاریزان فیلیپ کۆتینیۆ و یاری مینا لە یانەکەی ببینێت.

ئینێستا لە لێدوانی بۆ میدیاکانی ئیسپانیا گوتی"  ئەگەر بتوانین یاری مینای یاریزانی یانەی پالمیراس و کۆتینیۆی یاریزانی لیڤەرپوول بگوازینەوە بێگومان بۆ ئێمە یاریدەدەرێکی زۆر گەورە دەبێت، بێگومان ئەگەر بارسا بتوانێت هەردوو یاریزان بگوازێتەوە ئەوە مانای وایە لە مێژە هەموو شتێکی بۆ خۆی یەکلایکردووەتەوە".

هەروەها یاریزانە 33 ساڵییەکە زیاتر دەڵێت" دوو گواستنەوەی زۆر شاهانە دەبێت ئەگەر رووبدات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ دیار نییە، بۆیە ئەگەر گواستنەوەی مینا و  کۆتینیۆ روونەدات ئەوا قسەکردنیش لەسەر ئەو بابەتە زۆر بێمانا دەبێت".

 یانەی بارسێلۆنا لە وەرزی گواستنەوەی رابردوودا هەوڵی زۆریدا فلیپ کۆتینیۆ بگوازێتەوە ریزی یانەکەی و ئامادە بوو بری 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بدات، بەڵام یانەی لیڤەرپوول داوای 200 ملیۆن یۆری دەکرد.

جگە لەوەش بەڕێوبەری کارەکانی یاری مینا، داوای لە یانەی بارسێلۆنا کردووە کە پەلە بکەن لە گرێبەستکردن لەگەل یاریزانە کۆڵەمبییەکە چونکە لە یانەکانی ئەڵمانیاوە گرێبەستییان خستووەتە بەردەم یاریزانەکە و دەیانەوێت بیگوازنەوە یانەکەی خۆیان.
ئینێستا خەون بە هاتنی دوو یاریزانەوە دەبینێت Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on ديسمبر 14, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.