Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

یانەی بەرشەلۆنە لەسەر پێشوازیکردن و چەپڵە لێدان بۆ ریاڵ مەدرید بڕیاری کۆتاییدا

یانەی بەرشەلۆنە لەسەر پێشوازیکردن و چەپڵە لێدان بۆ ریاڵ مەدرید بڕیاری کۆتاییدا

دوای ئەوەی شەوی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید توانی نازناوی جامی جیهانی یانەکان بباتەوەو  زۆرێک لە رۆژنامەکانی ئیسپانیاش هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە لە یاری کلاسیکۆ و لە هەفتەی ١٧ی خولی ئیسپانیا لە ٢٣ی  ئەم مانگەدا یانەی بەرشەلۆنە رێز لە یانەی ریاڵ مەدرید دەگرێت و لە بێرنابیۆ چەپڵەی بۆ لێدەدات، بەهۆی ئەوەی نازناوێکی کیشوەری دەرەوەی ئیسپانیای بە دەستهێناوە.

لە نوێترین هەواڵدا رۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی کردۆتەوە ،بەرشەلۆنە لە یاری کلاسیکۆ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ رێز لە یانەی ریاڵ مەدرید ناگرێت و ئەوە هەمووی پڕوپاگەندەیەو دوورە لە ڕاستییەوە.
رۆژنامە ئاشکرای کردووە کە پێشتر یانەکانی سیڤیلیاو گرانادا کە ریاڵ مەدرید نازناوی جامی جیهانی یانەکانی بردۆتەوە رێزیان لە یانەی ریاڵ مەدرید نەناوەو چەپڵەیان بۆ لێنەداوە ئیتر بۆ داوا لە بەرشەلۆنە دەکەن ئەو کارەیان بۆ بکات.
یانەی بەرشەلۆنە لەسەر پێشوازیکردن و چەپڵە لێدان بۆ ریاڵ مەدرید بڕیاری کۆتاییدا Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on ديسمبر 17, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.