Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ره‌نگه‌ سكاڵا دژی بارسێلۆنا به‌رزبكرێته‌وه‌


یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی بێزاریی زۆری خۆیان بۆ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كانی یانه‌كه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئانتوان گریزمان.

له‌م رۆژانه‌دا میدیای ئیسپانیا به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان باس له‌ هه‌وڵ و ئاره‌زووه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئانتوان گریزمانی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید، كه‌ گوایه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ هاوینی دهاتوودا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌رجی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاتلێتیكۆ مه‌درید، كه‌ 100 ملیۆن یۆرۆیه‌، بیگوازنه‌وه‌ ریزه‌كانیانه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ئه‌ی ئێسی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه‌، یانه‌ی دووه‌می شاری مه‌درید زۆر بێزارن له‌ په‌یوه‌ستكردنی گریزمانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌یان به‌ یانه‌ی بارساوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بۆ رۆژنامه‌كان، ئه‌مه‌ش دوای لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی بارسێلۆنا گیێرمۆ ئامۆر، كه‌ گوتبووی "ره‌نگه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ گریزماندا هه‌بێت و تێگه‌یشتنێكی باشیش له‌ نێوانماندا هه‌یه‌".

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، كه‌ له‌ یانه‌ی بارسێلۆناوه‌ نزیكه‌، دووپاتیده‌كاته‌وه‌، سه‌رۆكی یانه‌ی بارسا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی گریزماندا كردووه‌، ئه‌مه‌ش كارگێڕیی یانه‌ی ئاتلێتیكۆی زیاتر تووڕه‌كردووه‌ و وایكردووه‌ بیر له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌.


به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌ی ئێسیش بێت، ئاتێلتی له‌ رۆژانی داهاتوودا له‌ دۆسیه‌ی یاریزان گریزمان و بابه‌تی په‌یوه‌ستكردنی به‌ بارسێلۆنا ده‌كۆڵێته‌وه‌ .
رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ: بابه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ هێشتا نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌و بیرۆكه‌ش دوورنه‌خراوه‌ته‌وه‌ و ره‌نگه‌ ئه‌نجامی بده‌ن.

گریزمان هاوینی رابردوو ئامانجی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بوو، هه‌روه‌ها چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.


بابه‌ت دانراوه‌ له‌ لايه‌ن محمد كنعان بينينی په‌يام نێر
ره‌نگه‌ سكاڵا دژی بارسێلۆنا به‌رزبكرێته‌وه‌ Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on ديسمبر 19, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.