Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ڕۆناڵدۆ لەسەر کێشەی هاوتا کردنی مووچەکەی لەگەڵ مێسی بریاری خۆی دا



ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاماژەی کردوە کە ڕۆناڵدۆ سەبارەت بە کێشەی زیاد کردنی مووچەکەی و هاوتاکردنی لەگەڵ مێسی ئەستێرەی بارسێلۆنا بڕیاری خۆی داوە و بە سەرۆکی یانەکەی ڕاگەیاندوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) کە نزیکە لە یانەی بارسێلۆنا لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە کە ڕۆناڵدۆ دوای گفتوگۆکانی لەگەڵ (فلۆرۆنتینۆ پێریز)ی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، بڕیاری داوە تا کۆتایی ئەم وەرزە چاوەڕێی ڕیاڵ مەدرید بکات، بۆ ئەوەی مووچی ساڵانەی بۆ زیاد بکرێت و لەگەڵ مێسی هاوسەنگ بێت، بە پێچەوانەوە، چارەنووسی یاریزانەکە دوای کۆتایی ئەم وەرزە چاوەڕێی هەموو ئەگەرێکی لێ دەکرێت، ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردوە کە ڕۆناڵدۆ داوا دەکات مووچەی هەفتانەی لە 400 هەزار پاوەنی ئیستەرلینی بۆ 640 هەزار پاوەن بەرز بکرێتەوە، ئەوەش بۆ ئەوەی مووچەکەی لەگەڵ مێسی هاوتا ببێتەوە.

ڕۆناڵدۆ لە ماوەی ڕابردوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید بۆ پێنج ساڵ درێژ کردوەتەوە، هەروەها واوەیەک پێش ئێستا یاریزانەکە ڕایگەیاندبوو کە دەیەوێت کاروانی وەرزشی خۆی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆتایی پێ بهێنێت.
ڕۆناڵدۆ لەسەر کێشەی هاوتا کردنی مووچەکەی لەگەڵ مێسی بریاری خۆی دا Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on ديسمبر 21, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.