Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ئه‌لۆنسۆ: مێسی من و رامۆسی زۆر هیلاك كردووه‌





چاپی ئه‌لۆنسۆ، یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی پێشووتری ریال مه‌درید، دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا، وایكردووه‌ له‌ زۆربه‌ی یارییه‌كانی كلاسیكۆ تووشی مه‌ینه‌تی بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆنترۆڵكردنی هێرشبه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنا، هه‌رگیز كارێكی ئاسان نه‌بووه‌.

هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا، له‌ 23ی ئه‌و مانگه‌ له‌ یاری كلاسیكۆ، له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانتیاگۆ برنابیۆ، له‌ گه‌ڕی 17 لالیگا به‌یه‌كده‌گه‌ن. 

له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی Ecos del balon، ئه‌لۆنسۆ، كه‌ پێشتر یاری بۆ ریال مه‌درید، لیڤه‌رپوول و بایرن میونشن كردووه‌و ئێستا وازی له‌ یاریكردن هێناوه‌، باسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی شاهانه‌ی به‌رامبه‌ر بارسا، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی پیپ گواردیۆلا كرد، ئه‌وكاته‌ی بلاوگرانا چه‌ندجارێك به‌سه‌ر مێرینگێ سه‌ركه‌وت، به‌هۆی ئاستی مێسی، كه‌ خاوه‌ن درێسه‌ سپییه‌كان، نه‌یانده‌توانی كۆنترۆڵی بكه‌ن. 

ئه‌لۆنسۆ گوتی "مێسی یاری ده‌كرد و له‌ دواوه‌ی لای راستی چاڤی هێرناندێز ده‌وه‌ستا، به‌ هه‌ردووكیان ئێمه‌یان تووڕه‌ ده‌كرد. چاڤی تۆپی ده‌گرت، بۆ ئه‌وه‌ی بچمه‌ دوای، له‌و كاته‌دا مێسی له‌ پشتم ره‌ت ده‌بوو، ئه‌وه‌ش پاڵی به‌ سێرجیۆ رامۆسه‌وه‌ ده‌نا بێته‌ ده‌ره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای مێسی كه‌وێ، ئه‌وه‌ش وایده‌كرد زۆر هیلاك بین". ئه‌لۆنسۆ گوتیشی "ته‌نیا ئه‌وكاته‌ مێسیمان كۆنترۆڵ ده‌كرد، كه‌ من چاودێریم ده‌كرد نه‌وه‌ك رامۆس. چاڤی ده‌سته‌مۆی ده‌كردم تۆپه‌كه‌ی لێوه‌رگرم، به‌ڵام به‌دوای نه‌ده‌كه‌وتم و ته‌نیا چاودێری مێسیم ده‌كرد، به‌مه‌ش رامۆس ناچار نه‌ده‌بوو، به‌دوای بكه‌وێ، لێره‌دا به‌ باشی كۆنترۆڵمان ده‌كرد". 

ئه‌لۆنسۆ دێته‌ یادی، چۆن بارسێلۆنا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلا له‌ ریال مه‌دریدی برده‌وه‌، كه‌ ئه‌وكات خۆزێ مۆرینیۆ راهێنه‌ری بوو، به‌ 5 گۆڵی خاوێن له‌ كلاسیكۆی لیگای وه‌رزی 2010 ـ 2011 و گوتی "له‌و ماوه‌یه‌ له‌و ئاسته‌دا نه‌بووین، كه‌ بتوانین ركابه‌ری بارسای مه‌زن بكه‌ین". گوتیشی "ئه‌و یارییه‌ پاڵی پێوه‌ناین زۆر شت بگۆڕین".
ئه‌لۆنسۆ: مێسی من و رامۆسی زۆر هیلاك كردووه‌ Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on ديسمبر 22, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.