Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

بارسێلۆنا بۆ کڕینی کۆتینۆ ئەستێرەیەکی دەکاتە قوربانی




ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای کردوە کە یانەی بارسێلۆنا بە نیازە بەر لە کڕینی کۆتینیۆ یاریزانێکی یانەکەی بفرۆشێت و بیکاتە قوربانی بۆ ئەوەی ڕێگا بۆ هاتنی کۆتینیۆ خۆش بکات.

رۆژنامەی (ئێکسپرێس)ی بەریتانی بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (کالچیۆ میرکاتۆ)ی ئیتالی بڵاوی کردوەتەوە کە بارسا دەیەوێت (جیڕارد دی لیڤیۆ) بە یانەیەکی ئیتالی بفرۆشێت ئینجا کۆتینیۆ بکڕیت، بۆ ئەوەی شوێنیک بۆ کۆتینیۆ لە لیستەی ئەم وەرزەی یاریزانان بکاتەوە، بە پێی سەرچاوەکە دیلیڤیۆ کە نەیتوانیوە متمانەی ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر بەدەست بهێنێت، لە لایەن یانەکانی ئینتە میلان و میلان و ناپۆلی داواکراوە و بایەخی پێ دەدرێت.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە، کە بارسێلۆنا جگە لە گرنگی دان بە هێنانی کۆتینیۆ، لە هەمان کاتیشدا هەر یەکە لە ئەنتوان گریزمان و لیۆن گۆریسکا و مەسعود ئۆزێل لە نێو ئامانجەکانی خۆی داناوە و هەوڵ دەدات گرێبەست لەگەڵ یەک دوو یاریزان بکات.
بارسێلۆنا بۆ کڕینی کۆتینۆ ئەستێرەیەکی دەکاتە قوربانی Reviewed by Gool News on ديسمبر 27, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.