Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

به‌رازیلییه‌كان له‌ رۆناڵدۆ تووڕه‌ن


به‌رازیلییه‌كان له‌ رۆناڵدۆ تووڕه‌ن


سالیناس بۆ رۆناڵدۆ: ده‌توانم له‌ ئێسك و پروسكی به‌رازیلییه‌كان یاریزانێكی له‌ تۆ باشتر دروستبكه‌م



كاتێك كریستیانۆ رۆناڵدۆ گوتی "من باشترین یاریزانم له‌ مێژوودا"، ئه‌و قسنه‌ی هه‌ندێ له‌ خه‌ڵكی تووڕه‌ كرد، كه‌ پێیانوایه‌ ئه‌گه‌رچی ئه‌و یاریزانێكی زۆر باشه‌، به‌ڵام شایه‌نی ئه‌وه‌ نییه‌ خۆی به‌ باشترینی مێژوو ناوببات، به‌تایبه‌تیش هه‌ندێ له‌ به‌رازیلییه‌كان كه‌ زۆر به‌ توندی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌.


یه‌كێك له‌وانه‌ خولیۆ سالیناسی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، كه‌ به‌ ره‌گه‌ز به‌رازیلییه‌، هێرشی كرده‌ سه‌ر رۆناڵدۆ.


سالیناس، كه‌ پێشتر بۆ 7 یانه‌ی جیاوازی ئیسپانیا 557 یاریكردووه‌و 246 گۆڵی له‌ لالیگا تۆماركردووه‌، له‌ تویته‌ر چه‌ند دێرێكی بۆ رۆناڵدۆ تویتكردو تێیدا هاتووه‌ "ئه‌گه‌ر تۆ یاریزانێكی زۆر باشیش بی، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ تۆ باشترین یاریزانی مێژوو بی، نه‌ك هه‌روانیت، به‌ڵكو شایه‌نی تۆپی زێڕینینش نیت".


سالیناسی خاوه‌ن 22 گۆڵ له‌ 56 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، نووسیویه‌تی "سوپاسگوزار به‌ كه‌ شانسێكی باشت هه‌یه‌ له‌ سه‌رده‌می گه‌وره‌یی مێسی ده‌ژی، من هه‌رگیز تۆ له‌سه‌ر سه‌كۆی پێكهاته‌ی باشترین یاریزانانی جیهانیش نابینم، بۆیه‌ به‌ تۆپه‌كانت دڵخۆشبه‌، چونكه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ شایه‌نی نیت".


خولیۆ له‌ كۆتاییدا به‌ دۆن ده‌ڵێت "له‌ مێژووی تۆپی پێیدا چه‌ندین یاریزان هه‌بوون زۆر له‌ تۆ باشتربوون، كه‌سیش خۆیان به‌ باشترین وه‌سف نه‌كرد".


ئه‌و تویته‌ی سالیناس ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناو به‌شێكی زۆر له‌ هانده‌رانی ریال مه‌درید ره‌خنه‌یان لێگرت، به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌ش هاوڕابوون له‌گه‌ڵی.


سالیناسی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك به‌رازیلی رووی قسه‌كانی كرده‌ رۆناڵدۆ و گوتی "ده‌توانم له‌ ئێسك و پروسكی یاریزانه‌ كۆنه‌كانی به‌رازیل یاریزانێكی زۆر باشتر له‌ تۆ دروست بكه‌م".


ریناتۆ گاوتشۆ، راهێنه‌ر یانه‌ی گریمیۆی به‌رازیلیش، له‌باره‌ی رۆناڵدۆوه‌ گوتی "من كه‌ یاریزان بووم زۆر له‌ تۆ باشتر بووم، تۆ وه‌ره‌ له‌ یانه‌كه‌ی من یاری بكه‌ و منیش له‌ ریال مه‌درید یاری ده‌كه‌م بزانم كامه‌مان زیاتر گۆڵ ده‌كات". هه‌روه‌ها گوتیشی "رۆناڵدۆ یاریزانێكی هونه‌ری نییه‌، ته‌نیا گۆڵكارێكی باشه‌". 

به‌رازیلییه‌كان له‌ رۆناڵدۆ تووڕه‌ن Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on ديسمبر 14, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.