Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

خشتە.. ئەمڕۆ میلان و یۆڤانتۆس بەدواییەکدا یارى دەکەن



لە خولى ئیتاڵیا، ئەمڕۆ میلان رووبەڕووى هیلاس ڤیرۆنا دەبێتەوە و یۆڤانتۆسیش بەرامبەر بۆلۆنیا یارى دەکات.

لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى ١٧ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیا، ئەمڕۆ کاتژمێر دوو و ٣٠ خولەکى پاش نیوەڕۆ، ئەى سى میلان لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، رووبەڕووى هیلاس ڤیرۆنا دەبێتەوە.
دواین رووبەڕووبونەوەى ئەم دوو یانەیە چوارشەممەى رابردوو لە قۆناغى ١٦ى جامى ئیتاڵیادا بوو، میلان بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە.
لە یارییەکى تردا، کاتژمێر پێنجى ئێوارە، یۆڤانتۆسى پاڵەوانى شەش وەرزى رابردووى خولەکە، لە دەروەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر بۆلۆنیا یارى دەکات.
لە هەمان کاتدا، فیۆرنتینا و جەنەوا رووبەڕووى یەکدەبنەوە و سامپدۆریاش میواندارى ساسۆلۆ دەکات.
لە دوا یارى هەفتەکەشدا، لازیۆ لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، دەبێتە میوانى ئەتلانتا.


خشتە.. ئەمڕۆ میلان و یۆڤانتۆس بەدواییەکدا یارى دەکەن Reviewed by Abdulrahman Kurdish on ديسمبر 16, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.