Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

كریستیانۆ داواكارییه‌كی هاوشێوه‌ی مێسی له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌یه‌

كریستیانۆ داواكارییه‌كی هاوشێوه‌ی مێسی له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌یه‌



دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ تاكه‌ گۆڵێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك بووه‌ پاڵه‌وانی مۆندیالی یانه‌كان، رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا په‌یامێكی كریستیانۆیان تایبه‌ت به‌ كارگێری یانه‌كه‌یان بڵاو كردۆته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ  یه‌كشه‌ممه‌، پێگه‌ی (دۆن باڵۆن)ـی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی داوای له‌ كارگێرانی یانه‌كه‌ی كردووه‌ كه‌ مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی بگاته‌ ئاستێك كه‌ شایسته‌ بێت بۆ یاریزانێكی باشترینی مێژوو.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، ئه‌م داواكارییه‌ی كریستیانۆ له‌ ڕوانگه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆنێل مێسی سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، به‌و پێیه‌ی ئه‌ستێره‌ ئارجێنتینایه‌كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوو به‌ فه‌رمی مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ زیاد كرا.

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی پورتوگالیش، له‌ پێناو زیادكردنی مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی، گفتووگۆ له‌ نێوان كریستیانۆ و كارگێرانی یانه‌ شایانه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

كریستیانۆی 32 ساڵ، له‌ هاوینی 2009 به‌ گرێبه‌ستێكی 60 ملیۆن یۆرۆی له‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد روویكرده‌ ریال مه‌درید و گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌ هاوینی 2021 كۆتایی دێت.



تكايه‌ ڵايك و كۆمێنت ت بير نه‌چێت

كریستیانۆ داواكارییه‌كی هاوشێوه‌ی مێسی له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌یه‌ Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on ديسمبر 17, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.