ئەستێرەيەكى بارشەلۆنە نزيك بوە پەيوەندى بكات بە يانەى رياڵ مەدريدەوە.. - Gool : گۆڵ

Top Ad unit 728 × 90

نوێترين

recent

ئەستێرەيەكى بارشەلۆنە نزيك بوە پەيوەندى بكات بە يانەى رياڵ مەدريدەوە..

ئەستێرەيەكى بارشەلۆنە نزيك بوە پەيوەندى بكات بە يانەى رياڵ مەدريدەوە..

بە درێژايى مێژووى تۆپى پێ ركابەرى نێوان دوو جەمسەرەكەى ئسپانيا بەردەوامى هەبوە و دەبێت, ئەمەش واى كردوە ياريزانانى هەردوو يانە بە ئاسانى نەتوانن پەيوەندى بكەن بە يانەكەى ترەوە, وە ئەگەر هەبووبێت يان ناراستەوخۆ بووە وە ئەگەر راستەوخۆ بووبێت ئەوا ئەو ياريزانە رووبەرووى رەخنەى بە لێشاوى هاندەرانى ئەو يانەيە بووەتەوە كە بەجێيهێشتوە.

خافێر ماسكێرانۆى بەرەگەز ئەرجەنتينى و بەرگريكارى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى كە لە ساڵى ٢٠١٠ لە يانەى ليڤەرپوولى ئنگليزيەوە پەيوەندى بە ريزەكانى بلوگراناوە كرد, لە لێدوانێكى بۆ گۆڤارى (گرافيكۆ)ى ئەرجەنتينى نهێنيەكى باس نەكراوى ئاشكرا كرد سەبارەت بەوەى كە پێشتر نزيك بوە پەيوەندى بە ريزەكانى يانەى رياڵ مەدريدەوە بكات.

ماسكێرانۆى تەمەن ٣٣ ساڵ وتى: “هەموو وردەكاريەكان نازانم سەبارەت بەوەى كە لە ساڵى ٢٠٠٤ كاتێك لە يانەى وێستهام بووم نزيك بوە پەيوەندى بە ريزەكانى رياڵ مەدريدەوە بكەم, بەڵام ئاگادارم لەو بارەيەوە كە پەيوەندى لە نێوان بەرێوەبەرى وەرزشى قەڵاى سپى و بەرپرسانى ئيدارەى يانەى وێستهام هەبوو, ئەو كاتەى كە سەرقاڵى ياريەكانى ئۆڵۆمپادى ئەسينا بووم, وە نازانم چى روويدا”.

وتيشى: “دواى ٦ ساڵ كۆتايى بە چارەنووسم هات, بەهۆى ئەوەى كە پەيوەنديم كرد بە يانەى بارشەلۆنەى ركابەرى سەرسەختى يانەى ريال مەدريد, ئەمەش بوە هۆى گۆرينى بەشێكى زۆر لە ژيانم”.

لێدوانەكانى ماسكێرانۆ لە دواى ئەوەوە دێت كە بەم دواييانە دەنگۆى ئەوە بڵاو بووەتە كە دەيەوێت وەرزى گواستنەوەى زستانە ريزبەكانى بارشەلۆنە بەجێبهێڵێت چونكە لە پلانەكانى راهێنەرى نوێى يانە كەتەلۆنيەكەدا جێگاى نابێتەوە.
ئەستێرەيەكى بارشەلۆنە نزيك بوە پەيوەندى بكات بە يانەى رياڵ مەدريدەوە.. Reviewed by Muhamad Kanhan on December 04, 2017 Rating: 5

No comments:

هةموو مافي پارێزراوة بۆ Gool : گۆڵ © 2017 - 2018
دروست كراوة لة لايةنMuhamad Kanhan, لة لايةن تيمي گۆڵ

پةيوةندي كردن

Name

Email *

Message *

Powered by Blogger.