Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

دووپاتکرایەوە نەیمار ناچێتە ریال مەدرید!!!



یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەفەرمی مانەوەی نەیمار داسێلڤای بەرازیلی لە یانەکەی راگەیاند و ئاشکرایکرد ناچێتە ریال مەدرید.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی چوونی نەیمار بۆ ریال مەدرید لە هاوینی داهاتوو، ئانتێرۆ هێنریکی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان بە رۆژنامەی لۆپاریزیانی راگەیاند، نەیمار لە سانجێرمان دڵخۆشە و بە دڵنیایی لەگەڵمان دەمێنێتەوە روو ناکاتە هیچ یانەیەک، ئەوەی دەربارەی ئەو بابەتە دەگوترێت بنەمای راستی نییە و درۆیە.

بەڕێوەبری وەرزشی سانجێرمان ئاشکرایکرد، نەیمار خەونی مەزنی هەیە و یانەکە دەرفەتی باشی بۆ رەخساندووە بۆ ئەوەی خەونەکەی بێنێتەدی و ئەو لەگەڵ ئێمە ئاسوودەیەو هەموو شتێکی بۆ فەراهەمکراوە.

نەیمار لە مێرکاتۆی رابردوو بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆناوە چووە پاریس سانجێرمان و ریال مەدریدش هەوڵی جدی دەدات بۆ ئەوەی ببیباتە ریزەکانی و بیکاتە شوێنگرەوەی رۆناڵدۆ و ببێتە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە.


دووپاتکرایەوە نەیمار ناچێتە ریال مەدرید!!! Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on ديسمبر 19, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.