Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

بارسێلۆنا رەتیدەکاتەوە رێز لە یاریزانانی ریال مەدرید بگرێت


یانەی بارسێلۆنا کۆتایی بە هەموو دەنگۆیانە هێنا کە باسی دروستکردنی رێرەوی رێزگرتن دەکەن لەلایەن یاریزانانی یانە کەتەلۆنییەکە بۆ پێشوازیکردن لە یاریزانانی ریال مەدرید لە یاریی کلاسیکۆدا دوای بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی یانەکان.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، گێیرمۆ ئامۆر بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی بارسێلۆنا رایگەیاندووە، تیپەکەیان ئەو کارە ئەنجام نادات و هیچ رێرەوێکی شانازی بۆ پێشوازیکردن لە یاریزانانی ریال مەدرید دانانێت.

ئەو بەرپرسەی بارسێلۆنا گوتیشی کە ئێمە لە خولی ناوخۆ و چامپیۆنزلیگ دەبینە پاڵەوان ئەم کارە دەکرێت نەک لەم بارودۆخەدا.

رۆژی هەینی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید خواستی خۆی لە بەرامبەر ئەنجامدانی ئەو کارە لەلایەن یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ رێزگرتن لەیانەکە پێشاندا و گوتیشی ئەو رێزگرتنەی یاریزانانی بارسێلۆنا کارێکی زۆر جوان دەبێت.

رۆژی شەممە کاژێر 15:00 بەکاتی باشووری کوردستان یەکەم یاریی کلاسیکۆ لەم وەرزەی لالیگادا هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لەسەر یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ کۆدەکاتەوە.
بارسێلۆنا رەتیدەکاتەوە رێز لە یاریزانانی ریال مەدرید بگرێت Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on ديسمبر 17, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.