Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

هۆكاری كێشه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرابوو




یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ ده‌ست كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و ئه‌نجامی خراپه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، كه‌ بووه‌ته‌ جێی ترس و دڵه‌ڕاوكێی زیدانی راهێنه‌ر و جه‌ماوه‌ری یانه‌كه‌.
ئه‌مڕۆ ئێواره‌ كاژێر 18:15 (6:15) ریال مه‌درید به‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا میوانداریی سێڤییا ده‌كات له‌ گه‌ڕی 15ی لالیگای ئیسپانیا.
رۆژنامه‌ی ئه‌ی ئێسی مه‌دریدی راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ باس له‌وه‌ده‌كات، نه‌فره‌تیی پێانه‌كان له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ به‌رۆكی ریال مه‌دریدی گرتووه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆكاری ئه‌نجامه‌ خراپه‌كان و ئێستا له‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندییه‌.
ریال كه‌ پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی لالیگا و چامپیۆنزلیگه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا 13 یاریزانی دووچاری پێكان بوونه‌ و 11 یاریزانیش له‌ پێكان رزگاریان بووه‌.


له‌ سه‌رووی ئه‌و یاریزانانه‌، لوكای كوڕی زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید دێت، كه‌ له‌ 17 یاریدا نه‌یتوانیوه‌ به‌شداریی بكات، له‌ دوای ئه‌ویش كۆڤاچیچ دێت به‌ 14 یاری، ئینجا گاریس به‌یڵ به‌ 13 یاری.

هه‌روه‌ها خیسۆس فاییخۆ 12 یاری دابڕاوه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ كایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێز و دانی كارڤاخال هه‌ریه‌كه‌ی 8 یاری، كه‌ریم بنزێما 6 یاری دابڕاون، له‌ به‌رامبه‌ر سێرخیۆ رامۆسی به‌رگریكاری و تۆنی كرووس كه‌مترین دابڕانیان هه‌بوو له‌ نێو یاریزانه‌ پێكراوه‌كان، كه‌ رامۆس 3 یاری و كرووسیش 2 یاری به‌شدارنه‌بوونه‌.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ 11 یاریزان دووچاری پێكان نه‌بوونه‌، به‌ڵام به‌ هۆكاری هونه‌ری یان سزادانه‌وه‌ به‌شداریی چه‌ند یارییه‌كیان نه‌كردووه‌، ئه‌وانیش پێكدێن له‌ كیكۆ كاسیای گۆڵپارێز، ناچۆ فێرناندێز، ئه‌شره‌ف حه‌كیمی، كاسمێرۆ، ماركۆس یۆرێنتی، لوكا مۆدریچ، دانی سیبایۆس، ئیسكۆ، لوكاس ڤاسكێز، رۆناڵدۆ، بۆرجا مایۆرال.
لێره‌دا به‌ گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه‌، ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، كێشه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌م وه‌رزه‌ی ریال مه‌درید، پێكانی زۆری یاریزانه‌كانیه‌تی، كه‌ وایكردووه‌ ئه‌نجامه‌كانی له‌ هه‌ندێك له‌ یارییه‌كاندا باش نه‌بێت و له‌ گرتنی پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ریزبه‌ندی لالیگا دووربكه‌وێته‌وه‌ و له‌ چامپیۆنزلیگیشدا به‌ پله‌ی دووه‌م بۆ قۆناخی 16 سه‌ركه‌وێت.


هۆكاری كێشه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرابوو Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on ديسمبر 09, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.