Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

رەنگە یاریزانێکی لیڤەرپوول 5 ساڵ زیندانی بکرێت



دادگای کرواتیا، دیان لۆڤرین، بەرگریکەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بە تومەتی شایەتیدانی ناڕاست دادگایی دەکات و ئەگەری هەیە یاریزانەکە 5 ساڵ زیندانی بکرێت.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایگەیاندووە، یاریزانەکە رۆژی سێشەممە دادگایی دەکرێت، بەهۆی ئەوەی لە دۆسییەی گەندەڵی تۆپی پێی کرواتیا گوایە شایەتیی بەشێوەیەکی ناڕاست داوە، بەو هۆیەشەوە ئەگەری هەیە سزای 5 زیندانیکردن بەسەر یاریزانەکەدا بسەپێندرێت.

داواکاری گشتی کرواتیا رایگەیاندووە، لۆڤرین لە بابەتی پەیوەندیکردن بە یانەی لیۆنی فەرەنسی لە 2010 کاتێک دینامۆ زەگریبی بەجێهێشت بە درۆ سوێندی خواردووە.



بابەتی دادگاییکردنی لۆڤرین بەشێکە لەو دادگاییە درێژخایەی کە لەگەڵ زدرافکۆ مامیش، سەرۆکی پێشووی یانەی دینامۆ زەگریب کراوە کە تومەتبارە بە خواردنی 19 ملیۆن دۆلار.

دادگای کرواتیا پێشتر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکەی هەڵبژاردەی کرواتیا کردووە، کە دیارترینیان لوکا مۆدریچ، یاریزانی یانەی ریال مەدریدە.
رەنگە یاریزانێکی لیڤەرپوول 5 ساڵ زیندانی بکرێت Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يناير 01, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.