Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ریال مه‌درید له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه‌ ریكۆردی وا خراپی تۆمار نه‌كردووه‌





به‌ گوێره‌ی ئاماری رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا، ریال مه‌درید له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه‌ تووشی دۆخێكی خراپی هاوشێوه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ نه‌بووه‌.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا له‌ چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 10 جه‌نیوه‌ری 2018، ئامارێكی وردی له‌ باره‌ی رێژه‌ی گۆڵكردنی ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌ درێژایی مێژووی ریال مه‌درید ئاستی گۆڵكارانی ئه‌وه‌نده‌ خراپ نه‌بووه‌.
گۆڵكاره‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ریال مه‌درید له‌ دوای تێپه‌ڕبوونی 17 گه‌ڕ (كریستیانۆ، ئیسكۆ، گاریس به‌یل و ئاسێنسیۆ)ـیه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی 4 گۆڵه‌، یه‌كه‌مجاره‌ ریال مه‌درید خاوه‌نی رێژه‌یه‌كی كه‌می گۆڵكردنی له‌وجۆره‌ بێت.
خراپی گۆڵكارانی ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه‌ دۆخێكی دروست كردووه‌ كه‌ له‌ دوای 2008 ـ 2009ـه‌ یه‌كه‌مجاره‌ به‌ جیاوازی 16 خاڵ له‌ یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگ دوروبكه‌وێته‌وه‌.
ریكۆردێكی خراپی تایبه‌ته‌ به‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه‌ له‌وه‌ته‌ی له‌ 2009 هاتۆته‌ ریال مه‌درید تووشی رێكۆردێكی ڕه‌شی هاوشێوه‌ی
ئه‌م وه‌رزه‌ نه‌بووه‌، به‌وپێیه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ دوای 17 گه‌ڕ ته‌نیا 4 گۆڵی كردووه‌.

تكايه‌ ڵايك مان بكه‌ن
بۆ بينينی هه‌واڵی وه‌رزشی زياتر و زياتر ڵايك مان بكه‌نه‌ له‌ فيسبوك



ریال مه‌درید له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه‌ ریكۆردی وا خراپی تۆمار نه‌كردووه‌ Reviewed by KurdDev Team on يناير 10, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.