Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

چەند کاژێری داهاتوو بارسێلۆنا گرێبەستێکی دیکە رادەگەیێنێت



راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی کەتەلۆنیا نزیکبوونەوەی یانەی بارسێلۆنایان لە گواستنەوەی یاری مینا، بەرگریکەری کۆڵۆمبی و یانەی پالمیراسیان راگەیاندووە و پێدەچێت چەند کاژێری داهاتوو گرێبەستی یاریزانەکە بۆ بارسا یەکلاییببێتەوە.


رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، یاری مینا بووەتە یاریزانی بارسێلۆنا و ئەو یاریزانە لە فرۆکەخانەی ساوپاوڵۆ بەرەو بارسێلۆنا رێکەوتووە، 9 کاژێر و 15 خولەک لەنێو فرۆکە دەبێت و کاژێر 16:00 فرۆکەکەی دەگاتە بارسێلۆنا.



دیگۆ رۆیدا، یەکێک لە رۆژنامەڤانەکانی کۆڵۆمبیاش رایگەیاندووە، یاری مینا بەرەو بارسێلۆنا رێککەوتووە بۆ بەدیهێنانی خەونی یارییکردنی بۆ یەکێک لە یانە گەورەکانی جیهان.


لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی موندۆ دیپورتیڤۆ رایگەیاندووە، گرێبەستی یاری مینا لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ پێنج وەرز و نیو دەبێت و بەرامبەر 11.8 ملیۆن یۆرۆ واژۆدەکرێت، هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە، یاریزانەکە یاریزانی ژمارە 24ی یانەکە دەپۆشێت کە پێشتر جیرمی ماتیۆ ئەو درێسەی پۆشیووە، بەڵام هاوینی رابردوو یانەکەی بەجێهێشت.

تكايه‌ ڵايك مان بكه‌ن
بۆ بينينی هه‌واڵی وه‌رزشی زياتر و زياتر ڵايك مان بكه‌نه‌ له‌ فيسبوك

چەند کاژێری داهاتوو بارسێلۆنا گرێبەستێکی دیکە رادەگەیێنێت Reviewed by KurdDev Team on يناير 11, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.