Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

مەرجی رۆیشتنی نەیمار بۆ ریال مەدرید




رۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئیسپانی مەرجی یارییکردنی نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی بۆ پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا ئاشکراکرد.

رۆژنامەی دۆن باڵۆنی ئیسپانی رایگەیاندووە، نەیمار مەرجی پەیوەندیکردنی نەیمار بۆ ریال مەدرید رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە لە یانەی شاهانە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.

رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە، نەیمار بە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدریدی گوتووە دەبێت ئەستێرەی یەکەمی یانەکەبێت، لەکاتێکدا راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاماژە بۆ هەوڵەکانی لۆس بلانکۆس بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەرازیلییەکە دەکەن.

 دۆن باڵۆن ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەستێرەکەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت ریال مەدرید دەستبەرداری گاریس بەیڵی وێلزیش ببێت ئەمەش کێشەی خستووەتە نێوان گفتوگۆییەکانی هەردوولا.

نەیمار داسیلڤا لە گواستنەوەی هاوینی رابردوو دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.

مەرجی رۆیشتنی نەیمار بۆ ریال مەدرید Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يناير 13, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.