Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

رۆناڵدۆ بڕیارییداوە بگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد




کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیارییداوە ریزەکانی یانەکە بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە یانەی مانچێستەر یونایتد.

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا لەلاپەرەی یەکەم وێنەیەکی رۆناڵدۆی داناوە و نووسیوویەتی، رۆناڵدۆ بڕیارییداوە بگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد و ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە بەجێبهێڵێت.

رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەمەی بە هاوڕێکانی راگەیاندووە، کە هاوینی داهاتوو دەگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد بەهۆی ئەوەی ئەو هەستدەکات فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی شاهانە ئەو بەڵێنانەی نەبردووەتە سەر کە دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو بە یاریزانەکەی داوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.


دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەش دەنگۆی گواستنەوەی نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ لۆس بلانکۆس زیاتردەبێت، بەتایبەت کە سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن نەیمار مەرجی پەیوەندیکردن بە یانە ئیسپانییەکە دەستبەرداربوونە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ.
رۆناڵدۆ بڕیارییداوە بگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يناير 15, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.