Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

گڵۆپى سەوز بۆ فرۆشتنى ئەستێرەكەى مەدريد هەڵكرا..!!



دوای ۹ ساڵ خزمەتکردن بە ڕیاڵ سپێدەی ئەمڕۆ ڕۆژنامەیەکی پرتوگالى هەواڵێكى چاوەرواننەكراوى بڵاو كردەوە كە بێگومان بروا پێكردنى بۆ هاندەرانى قەڵاى سپى ئەستەمە.
رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كرد ئەوەی, یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕەزامەند بووە بە دەستبەرداربوون لە ڕۆناڵدۆ، ئەوەش لە كاتێكدايە كە مێرەنگى بەدۆخێکی ناهەمووردا تێدەپەڕێت, لە پلەى چوارەمە و بە ۱۹خاڵ جیاوازی لە دواوەی یانەی بەرشەلۆنەی ركابەرى مێژوويى و پێشەنگ لاليگاوە دێت
ئێستا دوای قوڵبوونەوەی دۆخی ڕیاڵ ڕۆناڵدۆ هەست بەوە دەکات کە یانەکەی و بەتایبەت پێرێزی سەرۆک بێ بەڵێنی لەگەڵ کردووە، بەشێوەیەکی جدی بیر لە جیابونەوە دەکاتەوە.
هاوینی پارساڵ پێرێز لە کاتی نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕۆناڵدۆ بەڵێنی دۆن دابوو کە مووچەی مانگانەکەی زیاد بکات چونکە ڕۆناڵدۆ ئێستا ئەو مووچەی کە وەریدەگرێت نیوەی موچەی “مێسی یان نەیمارە” ئەمەیش وا لە ڕۆناڵدۆ دەکات هست بەوە بکات کە سوکایەتی پێکراوە و بیرلە جیابوونەوە دەکات.
بە پێى رۆژنامە پرتوگاليەكە ئەم داواکاریەی ڕۆناڵدۆیش لە ئێستادا بۆ پێرێزی سەرۆک وەکو شتيەکی ناپەسەند لێکدەداتەوە و ئارەزووی بەردەوام بوون لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ناکات هەرچەند بۆندەکەی تا ۲۰۲۱نوێ کراوەتەوە.
ڕۆژی ڕابردوو ڕۆژنامەی “ئاس” باسی توڕەبوونی ڕۆناڵدۆ کرد لەبەر بێ بەڵێنیەکانی پێرێزی, وە ئاماژەى بە خواستی ڕۆناڵدۆ کرد بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێزەکانی شەيتانە سورەكان, ئەمەش لە كاتێكدايە كە بەڕێوەبەری کارەکانی ڕۆناڵدۆ ئاگادار كراوەتەوە ئەگەر پێشنیاری کڕینی ڕۆناڵدۆت بۆهات ئامادەین گفتوگۆى لەسەر بکەین, وە ڕۆناڵدۆ بە هاورێيانى يانەكەى وتووە کە پێرێز بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی ئەمڕۆ و سبەی پێدەکات و ئەمەیش بێڕێزیەکی تەواوە.
جێگای باسە کێشە ناوخۆیەکانی ڕیاڵ تا دێت زیاد دەکات و لە ئەگەری فرۆشتنی ڕۆناڵدۆ دەنگدانەوەیەکی گەورەی دەبێت لای هاندەرانی ڕیاڵ و پێرێزی سەرۆکیش تەنها بە کڕین نەیمار دەتوانێت ئەو ئاگرە بکوژێنێتەوە.
گڵۆپى سەوز بۆ فرۆشتنى ئەستێرەكەى مەدريد هەڵكرا..!! Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يناير 17, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.