Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

مێسی له‌گه‌ڵ ياريزانێكی توركی يانه‌كه‌ی په‌يوه‌ندی نه‌ماوه‌




رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی لیۆنێل مێسی، زۆر له‌ ئه‌ردا تۆرانی یاریزانی توركی تووڕه‌ بوو، به‌ر له‌وه‌ی بچێته‌ ریزه‌كانی یانه‌ی باشاكشه‌هیری توركی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی موكڕبوونی ئه‌ردا له‌سه‌ر رۆیشتن له‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌. 

رۆژنامه‌ی دۆن بالۆن، له‌و باره‌وه‌ هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا ده‌ڵێت "ماوه‌یه‌كی زۆره‌ لیۆنێل مێسی له‌ یاریزانی توركی ئه‌ردا تۆران تووڕه‌یه‌، به‌هۆی بڕیاری ئه‌ردا به‌ رۆیشتن، بێ بیركردنه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی بارسێلۆنا". ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ هه‌روه‌ها روونیشی ده‌كاته‌وه‌ "لیۆنێل مێسی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردا تۆران نه‌كرد، چونكه‌ پێیوابوو ئه‌و ته‌نیا بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ نه‌رێنی كار له‌ بارسێلۆنا بكات". 

یانه‌ی باشاكشه‌هیری توركی سه‌رووی ریزبه‌ندی خولی توركیا، به‌فه‌رمی رایگه‌یاند گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌ردا تۆران كردووه‌، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كانی ده‌سته‌واره‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراون، هه‌رچه‌نده‌ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرایكردووه‌ ئه‌ردا بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ و نیو به‌شێوه‌ی خواستن چووه‌ته‌ ریزه‌كانی یانه‌ توركییه‌كه‌، كه‌ مافى ئه‌وه‌شی ده‌بێت له‌دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ بیكڕێته‌وه‌.

ئه‌ردا تۆرانی ته‌مه‌ن 30 ساڵان، له‌وه‌ته‌ی له‌ هاوینی 2015 به‌ بڕی 34 ملیۆن یۆرۆ، له‌ ئاتلێتیكۆ مه‌دریده‌وه‌ چووه‌ته‌ ریزه‌كانی بارسا، تووشی ئاستنزمی بووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه‌ بچێته‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی، 19 گۆڵی له‌ 53 یاری له‌ هه‌موو پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا تۆماركردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌شدا، هیچ یارییه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه‌.
مێسی له‌گه‌ڵ ياريزانێكی توركی يانه‌كه‌ی په‌يوه‌ندی نه‌ماوه‌ Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يناير 19, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.