Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

شووك بو هاندةراني باريس سينت زيرمان (نيمار ) لة دةست دةدات


یانەی پاریس سان جێرمان بۆ یاریی لوتكەی ئەم هەفتەیەی خولی فەرەنسا چەكێكی گرنگی لەدەست دا.

بڕیارە سبەی یەكشەممە لەیاریی لوتكەی هەفتەی 22ی لیگ ئان دا یانەی پاریس سان جێرمان رووبەڕووی یانەی لیۆن ببێتەوە.

یانە پاریسییەكە بڵاویكردووەتەوە نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەكەیان بەهۆی ئازار لەماسولكەكانی رانی راستیدا ناتوانێت بەرامبەر یانەی لیۆن بەشداری بكات.

ئۆنای ئیمری راهێنەری یانە پاریسییەكەش لیستی ناوی یاریزانەكانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی لیۆن ئاشكرا كردو گرانترین یاریزانی جیهانیش لە لیستەكەدا نابینرێت.

 نێیمار لەیاریی رابردووی یانەكەی بەرامبەر یانەی دیگۆن كە بەئەنجامی (8-0) گۆڵ سەركەوتنیان تۆماركرد درەوشایەوەو سوپەر هاتریكی تۆماركرد.

نێیمار لەو یارییەدا هەرچەندە چوار گۆڵی تۆماركرد، بەڵام دوای ئەوەی رەتیكردەوە هەلی لێدانێكی پەناڵتی بداتە ئیدینسۆن كاڤانی لەلایەن هاندەرانەوە هوهای لێكێشرا، ئەوەش لەكاتێكدا بوو بەو گۆڵە كاڤانی پێش زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی دەدایەوەو دەبووە گۆڵكاری مێژوویی یانە پاریسییەكە.
شووك بو هاندةراني باريس سينت زيرمان (نيمار ) لة دةست دةدات Reviewed by Gool News on يناير 21, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.