Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

رۆما داوای یاریزانێکی بارسێلۆنا دەکات



راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیتاڵیا رایانگەیاندووە، یانەی رۆمای ئیتاڵی ئەستێرەیەکی یانەی بارسێلۆنای کردووەتە ئامانج بۆ ئەوەی لە جێگەی ئیدین دزیکۆ بباتە ریزەکانی کە نزیکە پەیوەندی بە چێڵسی بکات.

تۆڕی هەواڵی مێدیا سێت پریمیۆم رایگەیاندووە، دەستەی کارگێری یانەی رۆما جیرارد دیولۆفیۆی کردووەتەوە ئامانج بۆ ئەوەی جێگەی دزیکۆ پڕبکاتەوە و کە چاوەڕواندەکرێت بە 30 ملیۆن یۆرۆ بچێتە چێڵسی.

یاریزانەکە لەم وەرزەدا لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداریی لە ژمارەیەکی کەمی یارییەکاندا کردووە و لەماوەی رابردوودا ناوی بە ئینتەرمیلان و ناپۆلی بەستراوەتەوە، ئێستاش رۆما دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی، لەکاتێکدا وەرزی رابردووش لە سێریا ئەی بۆ ماوەی 6 مانگ یاریی بۆ میلان کردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دەستەی کارگێری بارسێلۆنا داوای یەک ملیۆن یۆرۆ لە رۆما دەکات بۆ ئەوەی یاریزانەکە بەشێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز بداتە یانەکە و لە کۆتایی وەرزشیدا بەرامبەر 15 یان 19 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکە بفرۆشێتە یانەکە.
رۆما داوای یاریزانێکی بارسێلۆنا دەکات Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يناير 27, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.