Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ریال مەدرید بەنهێنی هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێک دادات




راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان رایانگەیاندووە، یانەی ریال مەدرید بەنهێنێ گفتوگۆ لەگەڵ محەممەد سەڵاح، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول دەکات بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.

لە ماوەی رابردوودا ناوی محەممەد سەڵاح بە سانتیاگۆ بێرنابیۆوە بەستراوەتەوە و سەرچاوەکان دەڵێن، لۆس بلانکۆس دەیەوێت ئەو یاریزانە بکاتە جێگرەوەی گاریس بەیڵ لە یانەکەدا و بە گواستنەوەی ئەو یاریزانەش وەڵامی گواستنەوەی کۆتینیۆ لەلایەن بارسێلۆنا بداتەوە.

بەپێی میدیای ئیسپانیا ریال مەدرید ئامانجییەتی بە گواستنەوەی سەڵاح، گالاکتیکۆییەکی نوێ دروستبکات و ریزەکانیشی بەهێزتربکات، ئەمە لەکاتێکدا کە پێشتر راگەیاندرابوو، رامی عەباس، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانە میسرییەکە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی ریال مەدرید چووەتە ئیسپانیا.

ریال مەدرید لە دوای پەیوەندیکردنی سەڵاح بە لیڤەرپوول بە ئاستی یاریزانەکە سەرسامبووە و دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی، بەتایبەت کە ئەم وەرزە 18 گۆڵی لە پرێمەرلیگ تۆمارکردووە.
ریال مەدرید بەنهێنی هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێک دادات Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يناير 20, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.