Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

دە زانیاری لەسەر یێری مینا ی بەرگریکاری نوێی بەرشەلۆنە




یەکەم: یێری مینا یەکەم یاریزانی کۆڵۆمبیە پەیوەندی بە یانەى بەرشەلۆنەوە کردبێت، پێشتر لۆرۆ مۆسکێرا یارییەکی بۆ بەرشەلۆنە کردوە دۆستانە، بەڵام لە یانەکە نەمایەوە

دووەم: ساڵی 1994 لەدایک بووە و یاریزانێکی لاوە و لەداهاتودا سودی لێوەردەگیرێت

سێیەم: ساڵی 2016 بۆ یەکەم جار یاریی بۆ هەڵبژاردەى کۆڵۆمبیا کردوە

چوارەم: ئێستا باڵا بەرزترین یاریزانی بەرشەلۆنەیە و یەک مەتر و 95 سانتیمەترە و لە پیکێش درێژترە کە ئەو مەترێک و 94 سانتیمەترە

پێنجەم: یێری مینا دەبێتە دەیەم یاریزانی کۆڵۆمبی کە لەخولی ئیسپانیا یاریی بکات

شەشەم: یاریی مینا تا ئێستا لە ژیانی وەرزشی چوار ژمارەى پۆشیوە ، 3 لە یانەى دیپۆرتیڤۆ باستۆ ، 26 لە یانەى ئیندیپیدێنتی سانتا و پالمێراس ، 13 و 16 لەگەڵ کۆڵۆمبیا

حەوتەم: لە ساڵی 2016 ەوە دەزگایەکی خێرخوازی هەیە لە کۆڵۆمبیا و هاوکاری کەم ئەندامان دەکات

هەشتەم: یەکەمجار گۆڵچی بوو ، چونکە لە خێزانەکەیان زۆربەیان گۆڵچی بوون بەڵام دواتر بریاریدا ببێت بە بەرگریکار

نۆیەم: خولی کۆڵۆمبیای بەدەستهێناوە لە سالی 2014 ، ساڵی 2015 نازناوی جامی سود ئەمریکاناى بەدەستهێناوە ، ساڵی 2016 لەگەڵ پالمێراس نازناوی خولی بەرازیلی بەدەستهێناوە

دەیەم: خێزانی یێری مینا رۆڵی گەورەیان هەیە لە ژیانی کورەکەیان وبەردەوام لە زۆربەى بۆنەکان لەگەڵیدان و مینا خۆشی زۆر پشتیان پێ دەبەستێت و بریارەکان لەگەڵ ئەوان بە هاوبەشی دەدات
دە زانیاری لەسەر یێری مینا ی بەرگریکاری نوێی بەرشەلۆنە Reviewed by Gool News on يناير 11, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.