Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

مێسی به‌ خۆڕایی له‌ بارسا ده‌ڕوات



رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی، سوپرایزێكی گه‌وره‌ی سه‌باره‌ت به‌ گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی، لیۆنێل مێسی، له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكراكرد. 

بارسێلۆنا به‌مدواییه‌ تازه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی گۆڵكاری مێژووی بلاوگرانا راگه‌یاند، كه‌ مه‌رجێكی سزایی به‌ بڕی 700 ملیۆن یۆرۆی تێدایه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، مێسی مه‌رجێكی داناوه‌، كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانێ به‌ خۆڕایی بڕوات، دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، له‌ حاڵه‌تی سه‌ربه‌خۆبوونی كه‌ته‌لۆنیا و یاری نه‌كردنی بارسا له‌ خولێكی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا. 

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و بڕگه‌یه‌ی مێسی له‌ گرێبه‌سته‌كه‌یدا دایناوه‌، مانای وایه‌ پێویست به‌ دانی مه‌رجی سزاییه‌كه‌ی ناكات و به‌ خۆڕایی له‌ ریزه‌كانی بارسا ده‌ڕوات، راسته‌وخۆ دوای سه‌ربه‌خۆبوونی كه‌ته‌لۆنیا. 

مێسی له‌ مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو، واژووی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌ تازه‌كه‌ی كرد، كه‌ بۆ ماوه‌ی 4 ساڵی داهاتوویه‌. 
مێسی به‌ خۆڕایی له‌ بارسا ده‌ڕوات Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يناير 05, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.