Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

مێسی بارسای خستووه‌ته‌ قه‌یرانه‌وه‌



رۆژنامه‌ی كۆنفیدینسیالی ئیسپانی، راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا باسی تازه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی كردووه‌، كه‌ كاریگه‌ری به‌سه‌ر باری داریی بارسێلۆنا كردووه‌، بۆیه‌ ناچاربووه‌ به‌دوای فرۆشتنی هه‌ندێ یاریزانی بگه‌ڕێ.  

رۆژنامه‌كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت "مێسی واژووی له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته‌ نه‌كرد، كه‌ باوكی له‌ مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه‌ له‌سه‌ری رێكه‌وتبوو، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی واژووكردنی به‌سه‌ر گرێبه‌سته‌ تازه‌كه‌دا، مه‌رجی سزایی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ 300 بۆ 700 ملیۆن یۆرۆر به‌رزكراوه‌ته‌وه‌". رۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێت "له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بارسێلۆنا دابوو، مه‌رجی سزایی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی به‌رز بكرێته‌وه‌، له‌ سایه‌ی گرێبه‌سته‌ تازه‌كه‌یدا، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئه‌و یانانه‌ی ئه‌وروپا دابنێ، كه‌ چاویان له‌وه‌یه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مێسیدا بكه‌ن". 


نهێنی شاراوه‌
هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ به‌ بوونی هه‌ندێ زانیاری ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی ئاماژه‌ی بۆ نه‌كراوه‌، په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی، ئایا ئه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی باشتركردنی به‌های گرێبه‌سته‌كه‌یه‌، یان به‌ده‌ستهێنانی پاداشتی زیاتره‌. له‌ته‌ك ئه‌و 100 ملیۆن یۆرۆیه‌ی، كه‌ باوكی مێسی له‌ كاتی واژووكردنی كوڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ وه‌ریگرتووه‌، زیاده‌ی دیكه‌ش هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی بارسا به‌ هه‌موو داواكارییه‌كانی ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ رازییه‌. رۆژنامه‌كه‌ روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، فرۆشتنی ژماره‌یه‌ك یاریزان، بووه‌ته‌ شتێكی پێویست بۆ بارسێلۆنا، نه‌خاسمه‌ كه‌ یانه‌كه‌ رێژه‌ی %84 له‌ داهاته‌كانی، له‌ دانی مووچه‌ی یاریزانه‌كانی خه‌رج ده‌كات. 
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، هێمای ئه‌وپه‌ڕی مووچه‌كان ده‌گاته‌ نزیكه‌ی %70، هه‌رچه‌نده‌ هێماترین نموونه‌ ده‌بێت له‌ ده‌وروبه‌ری %55 بێت. بۆیه‌ %84 به‌ رێژه‌یه‌كی نیگه‌رانكه‌ر سه‌باره‌ت به‌ بارسا داده‌نرێ، كه‌ ناچاربوو قه‌ره‌بووی ئه‌وه‌ بكاته‌وه‌، له‌میانی زیاتر له‌ 150 ملیۆن یۆرۆ، له‌سه‌ر شێوه‌ی داهاتی ئاسایی، له‌ماوه‌ی ساڵێك یان دوو ساڵدا. 

ئه‌ركه‌كه‌ زه‌حمه‌ته‌
به‌ چاوپۆشین له‌ پلانه‌كانی یانه‌كه‌، به‌ فرۆشتنی رێكلامی تایبه‌ت به‌ درێسی مه‌شقه‌كان، له‌گه‌ڵ رێكلامی كۆمپانیا سپۆنسه‌ره‌كانی دیكه‌، ناتوانین نكۆڵی له‌وه‌ بكه‌ی كه‌ بارسێلۆنا هێشتا پێویستی به‌ فرۆشتنی ژماره‌یه‌ك یاریزانی هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ بارگرانی مووچه‌ی یاریزانه‌كانی رزگار بكات. رۆژنامه‌كه‌ باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ری گرێبه‌ستكردنی بارسا له‌گه‌ڵ یاریزانی تازه‌ له‌ وه‌رزی زستان، زۆر به‌ دوور ده‌زانرێ، چونكه‌ دۆزینه‌وه‌ی یاریزانی باش به‌ نرخی هه‌رزان له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌كان ئه‌سته‌مه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یانه‌ی بارسێلۆنا، ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ هه‌ندێ یاریزان، هه‌رگیز به‌دوور نازانێ. 

مانه‌وه‌ی ئه‌ردا مه‌حاڵه‌
ئه‌ردا تۆران، له‌ سه‌رووی لیستی ئه‌و یاریزانانه‌ دێ، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی رۆیشتن له‌ یانه‌ی بارسێلۆنایان له‌سه‌ره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌، بێجگه‌ له‌ نه‌بوونی پیشه‌گه‌ریی، ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی نه‌مانی ئارامی راهێنه‌ر ئێرنیستۆ ڤالڤێردی. له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌، یانه‌ی بارسێلۆنا دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و یاریزانه‌ توركییه‌ به‌ شه‌شه‌م خاوه‌ن زۆرترین مووچه‌ داده‌نرێ له‌ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌دا، بۆیه‌ رۆیشتنی به‌ پێشنۆره‌ی تیپه‌كه‌ داده‌نرێ، به‌وه‌ی نرخی نزیكه‌ی 34 ملیۆن یۆرۆیه‌، له‌ته‌ك 7 ملیۆن گۆڕانكاریی. 

ستراتیژیه‌تێكی نوێ
رۆژنامه‌كه‌ روونیشی ده‌كاته‌وه‌، بارسا خه‌ریكی گه‌ڕان به‌دوای بژارده‌ی دیكه‌وه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌كه‌ی پێ به‌هێز بكات. ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ش به‌و یاریزانانه‌ تێپه‌ڕ ده‌بێ، كه‌ تاوه‌كو ئێستا ئاستی پێویستیان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ پێشكه‌ش نه‌كردووه‌، هاوشێوه‌ی دولۆڤیۆ، دینیس سوارێز و ئه‌ندرێ گۆمێز. كه‌ پێده‌چێ ڤالڤێردی به‌ ئاستی رازی نه‌بێ، هانده‌رانیش به‌هه‌مانشێوه‌. له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی دێمبێڵی له‌ سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه‌، پێشبینی ده‌كرێ یه‌كێك له‌و 3 یاریزانه‌، به‌ره‌و ده‌روازه‌ی ده‌رچوون له‌ یانه‌كه‌ هه‌نگاو بنێ، ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستی باشیان بۆ بێ. 


مێسی بارسای خستووه‌ته‌ قه‌یرانه‌وه‌ Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يناير 05, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.