Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

بە فەرمی کۆتینیۆ بووە یاریزانی بارسێلۆنا




ئەو هەواڵەی هاندەرانی بارسێلۆنا چاوەڕێیان دەکرد، کەمێک پێش ئێستا راگەیەندرا.
 
فلیپ کۆتینیۆ بە فەرمی بووە یاریزانی بارسێلۆنا و ئەمڕۆ یاریزانە بەرازیلییەکە گەیشتووەتە بارسێلۆنا بۆ ئەوەی پەیوەندی بە  یانە کەتەلۆنییەکەوە بکات.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا بڵاویانکردووەتەوە، کۆتینیۆ ئەمڕۆ لە لەندەنەوە گەیشتە بارسێلۆنا و کەمێک پێش ئێستاش بە فەرمی پەیوەندیکردنی بە بلوگراناوە راگەیندرا.

رۆژنامەکان چەند وێنەیەکی گەشتەکەی کۆتینیۆیان بڵاوکردووەتەوە و راشیانگەیاندوو، ناوەڕاستکارەکەی لیڤەرپوول بە بڕی 145 ملیۆن پاوەند بووە یاریزانی بارسێلۆنا و بووە دووەم گرانترین یاریزان لە مێژوودا دوای نەیمار داسێلڤا.

ئەمە جگە لەوەی یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی گواستنەوەی کۆتینیۆی بۆ یانەکەی راگەیاند.
بە فەرمی کۆتینیۆ بووە یاریزانی بارسێلۆنا Reviewed by Muhamad Kanhan on يناير 06, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

په‌يوه‌ندی

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.