Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

دۆن مۆڵه‌تی مانگ و نیوێك ده‌داته‌ به‌رپرسانی شاهانه‌




كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی، یاریزانی ریال مه‌درید، داوای كردووه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی دیكه‌ بكرێ، تاوه‌كو له‌ ریزه‌كانی ریال مه‌درید بمینێته‌وه‌، دوای ئه‌و هه‌واڵانه‌ی، كه‌ باسیان له‌ ویستی بۆ رۆیشتن له‌ تیپه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی داهاتوو ده‌كرد. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ ریال مه‌درید، ئاشكرایكرد رۆناڵدۆ پێیوایه‌، ریال مه‌درید پێویستی به‌ دوو ده‌سته‌واره‌ی تازه‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر رێڕه‌وی راستی خۆی، یه‌كه‌م گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ یاریزانێك، كه‌ بتوانێ ده‌رفه‌تی گۆڵ تۆماركردنی زیاتری بۆ بڕه‌خسێنێ، دوای دڵنیابوون له‌ رۆیشتنی گاریس به‌یڵ له‌ هاوینی داهاتوودا. رۆناڵدۆ پێشیوایه‌، ریال مه‌درید پێویستی به‌ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ به‌رگریكارێكی تازه‌ هه‌یه‌، تاوه‌كو له‌ ته‌ك سێرجیۆ رامۆس له‌ هێڵی به‌رگری شاهانه‌ یاری بكات، له‌گه‌ڵ یاریزانی فه‌ره‌نسی رافاییل ڤاران. 

به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌، دۆن داواشی له‌ یانه‌ی شاهانه‌ كردووه‌، یاریزانی كۆلۆمبی خامیس رۆدریگز بگه‌ڕێته‌وه‌، دوای دانی به‌ خواستن به‌ یانه‌ی بایرن میونشن، نه‌خاسمه‌ تیپه‌كه‌ دوای رۆیشتنی رۆدریگز، ركابه‌ری له‌نێوان یاریزانه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌. 

كارگێڕی ریال مه‌درید پێیوایه‌، داواكارییه‌كانی رۆناڵدۆ ره‌وان، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ لاباڵێكی تازه‌وه‌، كه‌ به‌نیازه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی به‌لجیكی ئیدین هازارد، لاباڵی چێڵسی بكات له‌ ماوه‌ی داهاتوودا.

رۆناڵدۆ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كارگێڕی ریال مه‌درید ده‌كات

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئه‌و نامه‌ هه‌ڕه‌شه‌ییه‌یان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ رۆناڵدۆ بۆ ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ریال مه‌درید ناردوویه‌تی، كه‌ چه‌ند مه‌رجێكی تازه‌ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی تێدایه‌، به‌ گوێره‌ی ئه‌و شێوازه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێ، یان رۆیشتن له‌ كۆتایی ئه‌و وه‌رزه‌دا. 

به‌رنامه‌ی شیرینگۆیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌ راپۆرتێكیدا، كه‌ كه‌ناڵی میگای ئیسپانی په‌خشی كردووه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی مانگ و نیوێك ریال هیچ جوله‌یه‌ك نه‌كات، ئه‌سته‌مه‌ رۆناڵدۆ بمینێته‌وه‌، ئه‌و ده‌یه‌وێ له‌ رووی جه‌سته‌و مێشكه‌وه‌ باش بێ، ئه‌گه‌ر یانه‌كه‌ هیچ جوله‌یه‌ك نه‌كات، له‌وانه‌یه‌ به‌ یه‌كێك له‌و سێ گرێبه‌سته‌ رازی بێ، كه‌ پێشكه‌شی كراوه‌. راپۆرته‌كه‌ ده‌شڵێت "كریستیانۆ رۆناڵدۆ هۆشدارییه‌كی راسته‌وخۆی داوه‌ته‌ به‌رپرسانی ریال مه‌درید، یان تازه‌كردنه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ مانگ و نیوێك، یان له‌ یاریگه‌ی سانتیاگۆ برنابیۆ ده‌ڕوات، دوای ئه‌وه‌ هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ داوه‌ نامێنێت".
دۆن مۆڵه‌تی مانگ و نیوێك ده‌داته‌ به‌رپرسانی شاهانه‌ Reviewed by KurdDev Team on يناير 11, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.