Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

بەفەرمی رۆناڵدینیۆ وازی لە یارییکردن هێنا



بەشێوەیەکی فەرمی رۆناڵدینیۆ گاوچۆ دی ئاسیس، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل وازهێنانی یەکجاریی لە یارییکردن راگەیاند.


هەواڵی وازهێنانی یاریزانە بەرازیلییەکە لەنێو میدیای جیهاندا بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوکراوەتەوە و رۆبێرتۆ ئاسیس مۆریێرای برای ئەو یاریزانەش لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، رۆناڵدینیۆ ماوەیەکی دوور و درێژە یاریی 

نەکردووە و توانای یارییکردنی نەماوە.




رۆناڵدینیۆ لە ساڵی 1980 لە دایکبووە و ئێستا تەمەنی 37 ساڵە، لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل لە 1999 تاوەکو 201، 97 یاریی نێودەوڵەتیی ئەنجامداوە و ژمارەیەکی زۆری نازناویشی لەگەڵ هەڵبژاردەکە بردووەتەوە کە دیارترینیان نازناوی مۆندیالی 2002 بوو.



ئەو ئەستێرەیەی سیلیساو لەسەر ئاستی یانەکان بۆ زۆر یانەی جیهان یارییکردووە، لەوانەش گرێمیۆ، پاریس سانجێرمان، بارسێلۆنا، ئەیسی میلان، فلامینگۆ، ئاتلێتیکۆ مینێرۆ، کوێراتارۆ و فلۆمینێنزی.

یاریزانەکە نازناوی خولی لالیگای ئیسپانیا، سێری ئەی ئیتاڵیا، چامپیۆنزلیگ، جامی جیهانی و خەڵاتی باڵۆن دۆریشی لە ساڵی 2005 بەدەستهێناوە.

  

  
بەفەرمی رۆناڵدینیۆ وازی لە یارییکردن هێنا Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يناير 16, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

هناك تعليق واحد:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.