Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

نه‌یمار بۆ چوونه‌ ریال مه‌درید 5 داواكاری قورسی هه‌یه‌



نه‌یمار دا سیلڤا، ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی، 5 مه‌رجی نیمچه‌ مه‌حاڵی بۆ چوونه‌ ریزه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له‌ ماوه‌ی داهاتوو داناوه‌. 

نه‌یمار له‌ خولگه‌ی ریال مه‌درید دایه‌، تاوه‌كو له‌ ماوه‌ی داهاتوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات، بۆ به‌هێزكردنی ریزه‌كانی، له‌ سایه‌ی ئه‌و وه‌رزه‌ خراپه‌ی لۆس بلانكۆس تاوه‌كو ئێستا پێشكه‌شی ده‌كات. 

رۆژنامه‌ی دۆن بالۆنی ئیسپانی باس له‌وه‌ ده‌كات، نه‌یمار ده‌یه‌وێ له‌ پاریس بڕوات، به‌ڵام به‌ ئاسانی نا، ئه‌و نایه‌وێ له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاری بكات و ده‌یه‌وێ له‌ ریال مه‌درید بڕوات. 

نه‌یمار درێسی ژماره‌ 10ی له‌ ریال مه‌درید ده‌وێ، كه‌ ئێستا یاریزانی كڕواتی لۆكا مۆدریچ له‌به‌ری ده‌كات، له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا ده‌یه‌وێ ببێته‌ سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌. داواكاری چواره‌می نه‌یمار، وه‌گرتنی به‌رزترین مووچه‌یه‌ له‌ تیپه‌كه‌، دوایین داواكاریشی بوونی كۆمه‌ڵێك یاری باشه‌، كه‌ خاوه‌نی مێشكی بردنه‌وه‌ بن له‌ مه‌درید، تاوه‌كو یارمه‌تی بده‌ن بالۆن دۆر و خه‌ڵاته‌ تاكه‌كه‌سییه‌كانی دیكه‌ بباته‌وه‌.
نه‌یمار بۆ چوونه‌ ریال مه‌درید 5 داواكاری قورسی هه‌یه‌ Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on فبراير 08, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.