Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

به‌په‌له‌!مێسی كێشه‌ی هه‌یه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ يانه‌كه‌شی


سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌ڤانییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن لیۆنێل مێسیی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا له‌ ته‌نگژه‌دایه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ تیپه‌كه‌ی چاوه‌ڕێی یارییه‌كی به‌هێز ده‌كات له‌گه‌ڵ چێڵسی له‌ چامپیۆنزلیگدا.
بارسێلۆنا، كه‌ شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ خیتافی له‌ لالیگای ئیسپانیا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوو، رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌ له‌ یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگدا به‌رامبه‌ر چێڵسی یاریی ده‌كات.
بارسا ئه‌م وه‌رزه‌ زیاتر پشتی به‌ ئاستبه‌رزی لیۆنێل مێسی به‌ستووه‌،  كه‌ سه‌ركردایه‌تی تیه‌پكه‌ ده‌كات، به‌ تایبه‌تی دوای رۆیشتنی نه‌یمار له‌ هاوینی رابردوودا بۆ پاریس.
رۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نی بریتانی له‌ باره‌ی مێسییه‌وه‌ نووسیویه‌تی "له‌م رۆژانه‌دا مێسی له‌ ته‌نگژه‌دایه‌، چونكه‌ له‌ دوا 4 یاریی تیپه‌كه‌یدا گۆڵی تۆمارنه‌كردووه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌ 28ی مانگی رابردووه‌وه‌ گۆڵی نه‌كردووه‌.
رۆژنامه‌كه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌ "مێسی له‌ هه‌ردوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا گۆڵی نه‌كرد، هه‌روه‌ها له‌ لالیگاش به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆڵ و خیتافی نه‌یتوانی گۆڵ بكات".
زه‌ سه‌ن نووسیویه‌تی "هه‌ر كاتێك مێسی گۆڵ تۆمارنه‌كات، بارسێلۆناش بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كان دووچاری ته‌نگژه‌ ده‌بێت".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شیكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات "هه‌رچه‌نده‌ مێسی گۆڵی تۆمارنه‌كردووه‌، به‌ڵام ناتواندرێت بڵێین ئاستی لاوازه‌، به‌ڵام له‌ راستیدا هه‌ندێك نیشانه‌ی ماندووبوونی پێوه‌ دیاره‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌ درێژایی ئه‌م وه‌رزه‌ قورساییه‌كی زۆری تیپه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆبووه‌، به‌ تایبه‌تی دوای رۆیشتنی نه‌یمار".

رۆژنامه‌كه‌ له‌ كۆتاییدا ده‌نووسێت: "مێسی له‌ 23 یاریدا 20 گۆڵی له‌ لالیگادا تۆماركردووه‌، به‌ڵام زۆر یاریی ده‌كات و له‌ 22 یاریدا به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌شداربووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ یارییه‌كانی جامی شای ئیسپانیا و  پاڵاوتنی مۆندیال له‌گه‌ڵ ئه‌رجه‌نتیندا، بۆیه‌ له‌ یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوودا به‌رامبه‌ر خیتافی ماندووبوونی زۆر پێوه‌دیاربوو".

به‌په‌له‌!مێسی كێشه‌ی هه‌یه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ يانه‌كه‌شی Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on فبراير 12, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.