Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

مانەوەی رۆناڵدۆ هەڕەشەیە بۆ سەر خەونەکانی ریال مەدرید



کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید بەربەست دەخاتە بەردەم خەونەکانی ریال مەدرید لە داهاتوودا.

رۆژنامەی موندۆ دیپورتیڤۆی ئیسپانی رایگەیاندووە، مانەوەی رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید لە یانە لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا بەربەستی گەورە دەخاتە بەردەم ریال مەدرید، لەکاتێکدا یانەکە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یەکێک لە هاری کەین، ماورۆ ئیکاردی یان رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی واژۆبکات.

رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە، ریال مەدرید لە ئەگەری مانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ نەیمار داسیلڤا بکات، لەرووی هونەری و یارییکردنەوە نا، بەڵکو لە رووی داراییەوە یانەکە رووبەڕووی کێشەی گەورە دەبێتەوە، بەتایبەت کە گرێبەستی نەیمار 300 ملیۆن یۆرۆ پێویست دەبێت، لەکاتێکدا پێویستە ریال مەدرید مووچەیەکی بەرز بداتە هەردوو یاریزانەکە، ئەمەش زۆر لەسەر خەزێنەی یانەکە دەکەوێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، گواستنەوەی ئیدین هازارد، ئەستێرەی یانەی چێڵسی بۆ ریال مەدرید گرێبەستێکی گونجاو دەبێت، لەرووی وەرزشی و لەرووی داراییشەوە.
مانەوەی رۆناڵدۆ هەڕەشەیە بۆ سەر خەونەکانی ریال مەدرید Reviewed by MUHAMAD ABUJAS M on فبراير 22, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.