Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

چوار ئەستێرەی ریال مەدرید دەبنە قوربانی نەیمار


راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ناوی چوار یاریزانی یانەی ریال مەدریدیان ئاشکراکردووە، کە لە ئەگەری گواستنەوەی نەیمار داسیلڤا لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا ئەگەری هەیە ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە بەجێبهێڵن.

جارێکی دیکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەپێشەوەی ناوەکان بۆ بەجێهێشتنی لۆس بلانکۆس کە دەنگۆی زۆر دەربارەی گۆڕینەوەی یاریزانەکە بە نەیمار لەنێوان ریال مەدرید و یانە پاریسییەکە بڵاوکراوەتەوە.

رۆژنامەی ئێندیپێندێنتی بەریتانی رایگەیاندووە، ریال مەدرید 3 یاریزانی دیکەش بەڕێدەکات بۆ ئەوەی پارەی گواستنەوەی ئەستێرەکەی سیلساوی بۆ ریزەکانی دەستبکەوێت کە چاوەڕواندەکرێت گرێبەستەکەی پارەی زۆری پێویست بێت.

رۆژنامەکە دەڵێت، گاریس بەیڵی وێلزی، یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی کە هەڕەشەی دەستبەرداربوونی لەسەرە، هەروەها لوکا مۆدریچیش بەهەمان شێوە کە چەندین یانەی ئینگلتەرا دەیانەوێت ئەو دوو یاریزانە بکڕن لەپێش هەمووشیانەوەی مانچێستەر یونایتد.

یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەی ئەگەری هەیە ببێتە قوربانی گواستنەوەی نەیمار کەریم بێنزیمای فەرەنسییە، کە ئەمیان لەلایەن ئارسیناڵەوە گرنگیی پێدەدرێت.

سەرچاوەکە دوور لە بابەتی گواستنەوەی نەیمار ئەوەشی راگەیاندووە، ریال مەدرید دەیەوێت دەستبەرداری کەیلۆر ناڤاس ببێت و تیبوا کورتۆا، گۆڵپارێزی چێڵسی بباتە ریزەکانی.
چوار ئەستێرەی ریال مەدرید دەبنە قوربانی نەیمار Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on فبراير 14, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.