Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا: رۆناڵدۆ جنێوی به‌ زیدان داوه‌




راپۆرته‌ رۆژنامه‌ڤانییه‌كان له‌ به‌ریتانیا، ئاشكرایانكرد كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی جنێوی به‌ زه‌ینه‌دینی زیدانى راهێنه‌ری داوه‌.

به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌، ئه‌و كاته‌ی له‌ یاری لیڤانتی و ریال مه‌دریددا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ لایه‌ن زیدانه‌وه‌ دانیشێنراوه‌، جنێوی پێداوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیناخۆش بووه‌ بیگۆڕێت.

رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی، له‌و باره‌وه‌ نووسیویه‌تی "زیدان پێشتر به‌ رۆناڵدۆی نه‌گوتووه‌ كه‌ نیازی گۆڕینی هه‌یه‌، بۆیه‌ رۆناڵدۆ زۆر تووڕه‌ بووه‌". زیدانیش له‌دوای یارییه‌كه‌ گوتی "من ده‌مویست ئه‌سینسیۆ له‌و چه‌ند خوله‌كه‌ی له‌ ماوه‌ی یارییه‌كه‌ ماون بگه‌ڕێته‌وه‌ دواوه‌و به‌رگری بكات".

ئه‌و رۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌ هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "ئه‌و رووداوه‌ كێشه‌كانی ریال مه‌درید قوڵتر ده‌كات، كه‌ ئێستا یانه‌كه‌ له‌ بارودۆخێكی خراپدا گوزه‌ر ده‌كات".
رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا: رۆناڵدۆ جنێوی به‌ زیدان داوه‌ Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on فبراير 05, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.