Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

نەیمار سکاڵای لە دژی بارسێلۆنا تۆمارکرد


فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان دووپاتیکردەوە کە نەیمار داسیلڤا، سکاڵای لە دژی یانەی پێشوو یانەی بارسێلۆنا تۆمارکردووە، بەهۆی ئەوەی بارسا پاداشتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەداوە.

یاریزانە بەرازیلییەکە داوای نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ لە بلاوگرانا دەکات، کە یانەکە بەڵێنی پێدابوو دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پاداشت بداتە یاریزانەکە، بەڵام دەستەی کارگێری بارسا دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی و پەیوەندیی بە پاریس سانجێرمان کرد پاداشتەکەی نەدایە ئەو یاریزانە.

گوتەبێژێک بەناوی فیفا لە لێدوانێکدا بە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی راگەیاندووە، فیفا سکاڵای نەیماری داسیلڤای پێگەیشتووە بەهۆی ئەوەی کە بارسێلۆنا پاداشتەکانی ئەو یاریزانەی نەداوە کاتێک لەو یانەیە بوو.

هاوینی رابردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی سەرکەوتوو بوو و گرێبەستی نەیمار داسیلڤای هەڵوەشاندەوە و یاریزانەکەی بە 222 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ریزەکانی.


نەیمار سکاڵای لە دژی بارسێلۆنا تۆمارکرد Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on فبراير 07, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.