Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ئالڤێس باسی ساتی رۆیشتنی نێیمار لە بارسێلۆنا دەکات


دانی ئالڤێس بۆیەکەمجار هۆکاری رۆیشتنی نێیمار داسێلڤا لە بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات و باسی ساتەکانی چوونی نیمۆ بۆ پاریس سانجێرمان دەکات.
دانی ئالڤێس، بەرگریکاری پاریس سانجێرمانی فڕەنسی لە دیمانەیەکی لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی فیفا بۆیەکەمجار پەردەی لەسەر هۆکاری رۆیشتنی نێیمار لە بارسێلۆنا لادا و رایگەیاند، نێیمار لەگەڵ مێسی لە بارسێلۆنا زۆر کاریگەر بوون، بەڵام پیویست بوو لە ژێر سێبەری مێسی لابچێت، راستە یاریکردن لە تەک مێسی شتێکی نایاب و خۆشە، بەڵام پێویستیشە بیر لە خۆت بکەیتەوە. هەرروەها بەرگریکارە برازیلییەکە راشیگەیاند، من هیچ رۆلێکم لە رۆیشتنی نێیمار لە بارسێلۆنا نەبوو، بەڵکو کاتێک هاتە بارسێلۆنا من رۆڵم هەبوو، بەڵام کە بینیم نیمۆ دوودڵە، پێم گوت گوێ لە دڵی بگرێت و بە دوای دڵخۆشیی خۆیدا بگەڕێت'.
دانی دەشڵێت ' من حەزم دەکرد هەمیشە لە پاڵ مێسی یاریی بکەم، بەڵام ئەو ئارجێنتینییە و من و نێیماریش بڕازیلین، بۆیە رۆژێک هەر دێت ئێمە بەیەکەوە لە بڕازیل دژی مێسی یاریی بکەین، بۆیە پێویست بوو نێیمار بیر لە خۆی بکاتەوە و لە پێناوی هەڵبژاردەکەی بە تەنیا یاریی بکات'.
ئالڤێس رەتیشی دەکاتەوە بۆ پارە یۆڤێنتۆسی بەجێهێشتبێت و روویکردبێتە پاریس سانجێرمان، کە هاوینی رابردوو ئەو بەرگریکارە بڕازیلییە پێش نێیمار پەیوەندی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمانەوە کرد و دەڵێت 'من زۆر حەز بە سەقامگیری و جێگیربوون ناکەم، هەمیشە حەز بە تاقیکردنەوەی ئەزموونی نوێ و بەرەنگاری دیکە دەکەم، بۆیە بارسێلۆناشم بەجێهێشت'.
ئالڤێس لەبارەی چوونی خۆی و نیمۆ بۆ پاریس سانجێرمان دەڵێت 'ئامانجی گەورەی ئێمە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگە، هەر لەبەر ئەمەش چووینە پاریس سانجێرمان'.
هاوینی رابردوو نێیمار بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بوو، لە بارسێلۆناوە گواسترایەوە ریزەکانی پاریس سانجێرمان.
ئالڤێس باسی ساتی رۆیشتنی نێیمار لە بارسێلۆنا دەکات Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on فبراير 06, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.