Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ئەو پێنج شكستەى كە بۆ ميسى لە بير كردنى ئەستەمە..!!!



بەردەوام ميسى بە هێز و توانا و ئاستە نمونەييەكە هۆكار بوە بۆ سەركەوتنەكان و بە دەستهێنانى خەڵات و نازناوە ناوخۆيى و كيشوەريەكان, بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند شكستێك هەبوە واى كردوە ليۆى ئەستێرە نيگەران بكات و لە بيركردنيان بۆى ئەستەم بێت.
بەڵام دەبێت ئەوەش بلێن ميسى بەردەوام بە جوڵە و گۆڵە جوانەكانى هۆكار بوە بۆ خۆشكردنى دڵى هاندەران, بەڵام تۆپى پێ تەنها بريتى نيە لە سەركەوتن, ناخۆشيشى تێدايە.
پێگەى (سپۆرت كيدا) لاى خۆيەوە هەستاوە بە دياريكردنى ئەو پێنج شكستە گەورەيەى لە ژيانى ميسيدا روويداوە و واى كردوە ليۆ خەمبار بكات, ئەوانيش:
١- ساڵى ٢٠٠٩ لە پاڵاوتنەكانى ئەمريكاى باشور بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٠ هەڵبژاردەى بۆليڤيا توانى بە ٦ گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك لە هەلبژاردەى ئەرجەنتين بباتەوە.
ئەو كات و لە دواى ياريەكە ديێگۆ ئارماندۆ مارادۆناى راهێنەرى تانگۆ رايگەياند كە هەر كاتێك بۆليڤيا گۆڵى كردبێت وەك ئەوە وابوە كە چەقۆ لە دڵ بدرێت.
ئەم شكستە بە يەكێك لە گەورەترين شكستەكان دادەنرێت لە ژيانى وەرزشى ليۆنێل ميسى.
٢- لە ساڵى ٢٠١٢ يانەى چێڵسى لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا توانى بارشەلۆنە دەربكات و بگاتە يارى كۆتايى, لەو ياريەشدا ميسى لێدانێكى پەنارتى لە دەستدا, ئەگەر گۆلى بكردايە ئەوا يارمەتيدەر دەبوو بۆ سەركەوتنى بلۆگرانا لەو ياريەدا.
٣- لە يارى كۆتايى جامى كوپا ئەمريكاى ساڵى ٢٠١٦ ليۆنێل ميسى لێدانێكى پەنارتى لە دەستدا و ئەمەش هۆكار بوو بۆ سەركەوتنى شيلى و بە دەستهێنانى نازناوەكە.
دواى لە دەستدانى ئەو نازناوە راستەوخۆ ليۆنێل ميسى وازهێنانى لە يارى نێودەولەتى راگەياند و ئەمەش دەنگۆيەكى گەورەى دروستكرد بە جۆرێك خەڵكى وڵاتى ئەرجەنتين چەندين رۆژ خۆپيشاندانيان ئەنجامدا و داوايان دەكرد ميسى پاشگەز ببێتەوە لەو بريارەى داوە و دواجاريش پاشگەز بوەوە و گەرايەوە بۆ سەركردايەتى كردنى تانگۆ.
٤- لە ساڵى ٢٠١٢ و لە يارى نيوەى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا يانەى بايەرمونيخ بە ئەنجامى ٧ گۆڵ لە يارى چوون و گەرانەوە توانى لە يانەى بارشەلۆنە بباتەوە سەركەوێت بۆ يارى كۆتايى, لەو ياريەشدا ميسى ئاستێكى لاواز و چاوەرواننەكراوى هەبوو.
٥- لە يارى كۆتايى جامى جيهانى ٢٠١٤ هەڵبژاردەى ئەرجەنتين و ئەڵمانيا يارى كۆتاييان ئەنجامدا و لەو ياريەدا مانشافت بە گۆڵێكى ماريا گۆتزە خەونى لە مێژينەى ميسيان لە بار برد و نازناوەكەيان بەرزكردەوە, ئەم شكستەش بە يەكێك لە گەورەترين شكستەكانى ژيانى وەرزشى ليۆنێل ميسى هەژمار دەكرێت, لە كاتێكدا ميسى خاوەنى پێنج تۆپى ئاڵتوونيە, بەڵام باشترين هەلى بردنەوەى مۆنديالى لە دەستدا.
ئەو پێنج شكستەى كە بۆ ميسى لە بير كردنى ئەستەمە..!!! Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on فبراير 05, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.