Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

بۆچی ئیسکۆ هۆکاری شکستەکانی ڕیالە؟؟



بۆچی ئیسکۆ هۆکاری شکستەکانی ڕیالە؟؟
ڕای خۆت دەربارەی شرۆڤەکردنەکە بدە یەکەم کاری شرۆڤەکردنمە ئەگەر بەدڵتان بوو بەردەوام دەبم بەڕەخنە وەرزشیەکانتان گەورەدەبم.
شرۆڤەکردنی : بینەر کوردی
بێگومان ڕیال مەدریدی زێدان زۆرترین کات پشتی بە 4 , 3 , 3 بەستووە کەهەریەک لە بەیڵ و بێنزیما و ڕۆناڵدۆ لەپێشەوە بوونە بەڵام دوای ئەوەی لەم وەرزە لەسەرەتاکاندا بەهۆی سزاوە کریستیانۆ ڕاگیراو گاریس بەیڵش توشی پێکان هات ئەرکی ئیسکۆ ئاسان بوو بۆ پێکهاتەی سەرەکی وەلەزۆر یاریەکانش ئەسیست یان گۆڵی دەکرد کێشەکە ئەوەیە ڕیال مەدرید زۆرترین کات لەباڵی چەپەوە گۆڵی دەخوارد کەشوێنی مارسیلۆیە بەڵام بێینە سەر تەکتیکیەکەی ئیسکۆ خەتاباری یەکەمە چونکە ئیسکۆ هیج کات لەپشت هێرشبەر نەماوەتەوە زۆربەی کات لەباڵی چەپە لەکاتی هێرشی پێچەوانەش هیج یارمەتی مارسیلۆ نادات بەمەش

بەئاسانی تیپی بەرامبەر دێنە ژوورەوە
وێنەی ژمارە یەک ئەگەر تەکتیکیەن بیرکەینەوە شوێنی ئیسکۆ لەکاتی هێرشبەری ئەوەیە تۆپەکان بداتە باڵەکان یان پێشەوە بەڵام ئیسکۆ بەبەردەوامی خەریکی مراوغەبووە زۆرکات دێتە باڵی چەپ و ئۆڤەرێک بۆ چەقی گۆڵ دەکات لەکاتی بەرگریش ئیسکۆ پێویستە بگەڕێتەوە ناوەندی یاریگا و کڕوس یارمەتی مارسیلۆ بدات و مۆدرێچ یارمەتی کارفاخال بدات و کاسیمیرۆش بەردەم دوو بەرگریکارەکە بەڵام ئیسکۆ هیج کات ئەوشتەمان لێی نەدیوە هەمیشە لەکاتی بەرگری و هێرشش بەزۆری لای باڵی چەپەوە دەبێت بەمەش کڕووس دێتە پشتی هێرشبەران و هیج یارمەتیەک لەکاتی بەرگری بۆ مارسیلۆ نابێت ئەمەش هۆکارێکە ڕیال لەم
وەرزە %48 گۆڵەکانی لەتاکی مارسیلۆ بووە.
وێنەی ژمارە سێ ساڵی پار و پێرارە کەڕیال هەمیشە 4,3,3 یاری دەکرد ڕیال مەدرید لەکاتی بەرگریکردن زۆرباشتربوو لەچاو ئەمساڵ هۆکارەکەش بوونی گاریس بەیڵ یان لوکاس ڤاسکوێز بوو چونکە لەکاتی بەرگری کڕوس یارمەتی مارسیلۆی دەدا و مۆدرێچ دەچوە چەقی یاریگا بۆ هێرشی پێچەوانە گاریس بەیڵش یارمەتی کارفاخالی دەدا هەروەها کریس و بێنزیما لەپێشەوە دەمانەوە پێکهاتەکە لەحاڵەتی بەرگری 4 4 2 بوو بەڵام ئێستا بەبوونی ئیسکۆ کڕوس بۆشایی ئیسکۆ دەگرێت چونکە زیاتر ئیسکۆ لەباڵی چەپە و پێویستە ئیسکۆ یارمەتی مارسیلۆ بدات بەڵام نایدات بۆتە هۆکارێ ڕیال لەو باڵەوە بەئاسانی گۆڵبخوات. چارەسەر ئەوەبوو مۆدرێچ یارمەتی کارفا بدات و کڕۆس یارمەتی مارسیلۆ بدات و ئیسکۆش چونکەشوێنی پشت هێرشبەرە دەبوو بگەڕێتەوە ناوەندی یاریگا بۆدروستبوونی هێرشی پێچەوانە بەڵام ئیسکۆ وای نەدەکرد.
وێنەی ژمارە دوو وەک وتم ئیسکۆ زۆرکات لەباڵی چەپەوە دەبێت دیقەت بکەین باڵی ڕاست مۆدرێچ زۆربەی یاریەکان وەک ئەستێرەی یەکەم دەرکەوتوە چونکە لەهێرش و بەرگری لەکەڵ کارفاخالە بەڵام کڕووس ئیمساڵ بەو شێوازە دەرنەکەوت لەچاو
ساڵانی پێشوو ئەوەش هۆکارەکەی ئەوەیە کەلێنی ئیسکۆی پڕکردۆتەوە .
وێنەی ژمارە چوار ئیسکۆ خۆی وەک مێسی دەهاتە پێشچاو نکۆڵی ناکرێ یاریزانێ باشە بەڵام ئەو یاریزانە نیە کەوەکو ئەستێرەی یەکەم تەعامولی لەگەڵ بکردرێت دەشمانبینی لەیاریەکان زۆرکات تۆپ لای ئیسکۆ دەبوو لەباڵی چەپەوە تۆپی دەهێنا یان شووتی دەکردە گۆڵ یانش بۆ سەر هێرشبەران ئۆڤەرێکی دەکرد هەروەها ئیسکۆ درکی بەوە نەدەکرد مێسی ئەگەر تۆپشی چواندبا ئەوا یاریزانێک هەبوو شوێنی بگرێتەوە چونکە مێسی یەک سەرەڕم لەپێشی بوو بەڵام ئیسکۆ دوو سەرەڕم لەپێشیەتی ناتوانێت هەڵە بکاتتۆپ قەتع کردن لێی واتە دروسکردنی هێرشی مەترسی لەسەر ڕیال ئەوەشمان چەن جارێک دیوە لەیاریەکان.
بۆ یارمەتیدانی بەرگریش هەرگیز یارمەتی بەرگری نادات.
لەکۆتایشدا و بەکورتی خۆی ئیسکۆ چەند کێشەیەکی هەیە کە وای کردووە لەگەڵ ڕیال نەگونجێ ،
یاریزانێکە درەنگ بڕیاردەدات ، زو بڕیاردان بۆ یاریزانی پلەی مەیکەر یان باشتر بڵێین دواوەی هێرشبەر زۆر گرنگە ، تایبەت بۆ حاڵەتی ئۆفساید ،،
شتێکی تر ، یاری ڕیال خێرایەو بۆ پێشەوەیە ، ڕیال بە شێوازی ستونی و بۆ پێشەوە زیاتر یاری دەکات نەوەک بەشێوازی پانی ، بۆیە لێرە پێویست ناکات ئیسکۆ هەڵکشێتە باڵەکان وەک ،،
یەکێکی تر لە خاڵەکان زیاد هێشتنەوەی تۆپ و نمایش کردنە ، حەزدەکات یاریزانێکی ئیستعرازی بێ ، تۆ سەیرکە ئینێستا قەت گرنگی بەم شتانە نادات ، خۆ دەتوانێ بەڵام دەزانێ سود بە تیپەکە ناگەیەنێ ،
وە ئیسکۆ توانای جەستەیی یارمەتیدەری نیە بەردەوام و هەموو یاریەک ٩٠ خولەک یاری بکات ،،


بۆچی ئیسکۆ هۆکاری شکستەکانی ڕیالە؟؟ Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on فبراير 09, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.