Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

سێ راهێنەری گەورە بۆ راهێنەرایەتی ریال مەدرید پاڵێوراون




زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بارودۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت بەهۆی ئەو ئەنجامانەی لە ماوەی رابردوودا بەدەستیهێناون، راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانیش سێ ناویان بۆ سەرپەرشتیکردنی یانەکە وەک پاڵێوراو دیارییکردووە.


ریال مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ و لالیگا لەم وەرزەدا بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی دابەزیووە و ئەنجامەکانیشی وەک پێویست نین، ئەمەش دەنگۆی دوورخستنەوەی راهێنەرەکەی زیاترکردووە و راهێنەرەکە لەژێر پاڵەپەستۆییەکی زۆردایە، بەتایبەتیش دوای کرانە دەرەوەی یانەکەی لەسەر دەستی یانەی لیگانێس لە جامی شای ئیسپانیا.



پێدەچێت یاریی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دوایین هەل بێت بۆ زینەدین زیدان بۆ مانەوە لە پۆستەکەدا کە خۆیشی گوتبووی ئەگەر لە پاریس سانجێرمان نەبەینەوە خۆم یەکلاییدەکەمەوە.



ماڵپەری سپۆرتیس کیدا ناوی سێ راهێنەری بۆ جێگرتنەوەی زیدان لە قەڵای شاهانە دیارییکردووە لە ئەگەری رۆیشتنی زینەدین زیدان یان دوورخستنەوەی.



ماوریسیۆ پوچێتینۆ، بەڕێوەبەری هونەری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بەپێی راپۆرتی ئەو سەرچاوەیە باشترین کەسە بۆ سەرپەرشتیکردنی کەشتییەکەی ریال مەدرید، بەتایبەت بەهۆی ئەو ئەنجامە باشانەی لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکەی بەدەستیهێناون، پێشتریش راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئینگلتەرا رایانگەیاندووە، مەرجی پوچێتینۆ بۆ راهێنەرایەتی ریال مەدرید گواستنەوەی محەممەد سەڵاح و پاوڵۆ دیبالایە.



سپۆرتس کیدا یواخیم لۆف، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیای وەک کەسی دووەم بۆ جێگرتنەوەی زیدان دەستنیشانکردووە کە ئەو راهێنەرە نازناوی مۆندیالی 2014ی لەگەڵ هەڵبژاردەی مانشافت بردووەتەوە و جامی کیشوەرەکانیشی بەدەستهێنا لە 2017.



کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری بەناوبانگی ئیتاڵی و پێشووی یانەی ریال مەدرید کە ساڵی 2014 لەگەڵ یانەکە نازناوی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە یەکێکی دیکەیە لە پاڵێوراوەکان بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی شاهانە وەربگرێت.
سێ راهێنەری گەورە بۆ راهێنەرایەتی ریال مەدرید پاڵێوراون Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on فبراير 06, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.