Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ئایه‌ گواردیۆلا په‌یوه‌ندیی به‌ داعشه‌وه‌ هه‌یه‌ ؟


مارتن گلین به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌را توڕه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر پێپ گواردیۆلای به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ریی مانچێسته‌ر سیتی پێشان دا، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی به‌كارهێنانی شریتی زه‌رد، كه‌ گوزارشته‌ له‌ پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له‌ ئیسپانیا.
مارتن گلین بۆ میدیاكانی بریتانیا قسه‌ی كردووه‌ و دووپاتیده‌كاته‌وه‌، هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ی گواردیۆلا به‌ هیچ جۆرێك قبوڵ ناكرێت، كه‌ بووته‌ هۆكاری توڕه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئیسپانییه‌كان.
گلین ده‌ڵێت: "هه‌وڵده‌ده‌ین مادده‌ی چوار له‌ یاسا هه‌موار بكه‌ین، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ندێك ئاماژه‌ و ده‌سته‌واژه‌، به‌ڵام بێگومانیش رێگه‌ به‌ ئه‌ستێره‌ی داوود و چه‌كوش و داسی شیوعیه‌ت و خاچی خواربووه‌ی نازییه‌ت ناده‌ین".
گوتیشی: "به‌ روونی ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی گواردیۆلا كردوویه‌تی، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی توڕه‌كردووه‌، كه‌ هه‌ڵگری وه‌ڵاتینامه‌ی ئیسپانین و خه‌ڵكی كه‌ته‌لۆنیا نین، ئه‌و هێما و شریته‌ زه‌رده‌، هێمایه‌كی سیاسییه‌ و ئاماژه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كات".


گواردیۆلا شریتێكی زه‌ردی له‌سه‌ر سینگی داناوه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌را هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و گوڵه‌ سووره‌ی ئێمه‌ به‌كاری ده‌هێنین، وه‌كو ئه‌و هێمایه‌ نییه‌ كه‌ گواردیۆلا به‌كاری هێناوه‌، پێویسته‌ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بكه‌ین، ئه‌گینا سبه‌ی خه‌ڵكانێك ده‌بینین هێمای داعش یان پارتی سه‌ربه‌خۆیی ئینگلیزی به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ بابه‌تی به‌كارنه‌هێنانی تۆپی پێ بۆ ئامانجی سیاسی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌بین".
گواردیۆلا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هێمای سه‌ربه‌خۆیی بۆ كه‌ته‌لۆنیا بانگهێشتی لێكۆڵینه‌وه‌ كراوه‌ و ده‌بێت به‌رگری له‌ خۆی بكات و وه‌ڵامی پێویستی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌بێت.
ئایه‌ گواردیۆلا په‌یوه‌ندیی به‌ داعشه‌وه‌ هه‌یه‌ ؟ Reviewed by Muhamad Kanhan on مارس 05, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.