Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

كێن ئه‌وانه‌ی له‌ پاریس سانجێرمان ده‌رده‌كرێن؟


پێده‌چێت شكستی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید و ده‌رچوونی زووی له‌ چامپیۆنزلیگدا، كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر بڕیاره‌كانی كارگێڕیی یانه‌كه‌ هه‌بێت، به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی وه‌رزدا.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فه‌ره‌نسی، كارگێڕیی پاریس سانجێرمان پلانی هه‌یه‌ گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ له‌ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌یدا بكات بۆ وه‌رزی داهاتوو، ده‌ستبه‌رداری كۆمه‌ڵێك له‌ یاریزانه‌ ئه‌ستێره‌كانی ده‌بێت.
گۆڤاره‌كه‌ نووسیویه‌تی، ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه‌ یانه‌كه‌ له‌ هاوینی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان (تیاگۆ مۆتا، ماركۆ ڤێراتی، دانی ئالڤێش، لایڤین كۆرزاوا، ئانخێل دی ماریا، تیاگۆ سێلڤا و خافێر پاستۆری) ببێت.
له‌ لایه‌كی دیكه‌ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ نووسیویه‌تی، ئه‌گه‌ری ده‌ستبه‌رداربوونی پاریس له‌ ماركۆ ڤێراتی، جێگه‌ی سه‌رسوڕمانییه‌، چونكه‌ یانه‌كه‌ هاوینی رابردوو به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی دا یاریزانه‌كه‌ نه‌چێته‌ یانه‌ی بارسێلۆنا.

پاریس سانجێرمان شه‌وی رابردوو له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگدا به‌ 1-2 گۆڵ به‌ ریال مه‌درید دۆڕا و له‌ یاریی چوونیشدا به‌ 1-3 دۆڕابوو، بۆیه‌ تیپه‌كه‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ كرایه‌ده‌ره‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ به‌ هێنانی نه‌یمار و ئیمباپێ، پاره‌یه‌كی زۆری له‌ هاوینی رابردوودا خه‌رجكرد.
كێن ئه‌وانه‌ی له‌ پاریس سانجێرمان ده‌رده‌كرێن؟ Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on مارس 07, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.