Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

نه‌یمار قۆپیه‌ی كردووه‌!



نه‌یمار دا سیلڤا، ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی له‌و په‌یامه‌یدا كه‌ به‌ بۆنه‌ی پێكرانی بۆ جه‌ماوه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی ناردبوو، وته‌ جوانه‌كانی له‌ په‌یامێكی پێشووتری ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ وه‌رگرتووه‌.

نه‌یمار، په‌یامێكی كاریگه‌ری ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی كرد، تێیدا باسی ئه‌و پێكانه‌ی كرد، كه‌ به‌مدواییه‌ تووشی بوو و به‌هۆیه‌وه‌، چه‌ند مانگێك له‌ یاریكردن داده‌بڕێ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بكات و پێش مۆندیالی 2018 چاكبێته‌وه‌. 

نه‌یمار له‌و باره‌وه‌ په‌یامێكی كاریگه‌ری ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر كرد، له‌سه‌ر واڵی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام و نووسیبووی "نابێت به‌ربه‌رسته‌كان رێگه‌ی پێشڤه‌چوونمان لێ بگرن، ئه‌گه‌ر تووشی دیوارێك هاتی خۆت مه‌ده‌ به‌ده‌سته‌وه‌، ده‌بێت په‌تێك بدۆزیته‌وه‌و به‌ دیواره‌كه‌ هه‌ڵگه‌ڕێی"، نه‌یمار له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌ پێكراوی له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو ئه‌وه‌بوو كه‌ ده‌ركه‌وت نه‌یمار ئه‌و وتانه‌ی له‌ وته‌كانی ئه‌فسانه‌ی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مریكی، مایكل جۆردان، وه‌رگرتووه‌.
نه‌یمار قۆپیه‌ی كردووه‌! Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on مارس 07, 2018 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.